عەلی حەمەساڵح: دادگای عێراق لە زووترین کاتدا فەرمان سالاری دەردەکات بۆ مووچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i439312-عەلی_حەمەساڵح_دادگای_عێراق_لە_زووترین_کاتدا_فەرمان_سالاری_دەردەکات_بۆ_مووچە
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممه‌ مووچە بنێردرێت، ڕاشیگەیاند کە "ئەمڕۆ سکاڵامان بۆ دادگای عێراق ئامادەکرد، ژمارەیەک موچەخۆری دڵسۆزیش سکاڵایان کردووە و دادگای عێراق لە زوترین کاتدا فەرمان سالاری دەردەکات بۆ مووچە".
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2025 17:04 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح: دادگای عێراق لە زووترین کاتدا فەرمان سالاری دەردەکات بۆ مووچە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممه‌ مووچە بنێردرێت، ڕاشیگەیاند کە "ئەمڕۆ سکاڵامان بۆ دادگای عێراق ئامادەکرد، ژمارەیەک موچەخۆری دڵسۆزیش سکاڵایان کردووە و دادگای عێراق لە زوترین کاتدا فەرمان سالاری دەردەکات بۆ مووچە".

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو هەتا کۆتایی ٢٠١٦، پارەی موچەی هەرێم لە بەغداوە ڕاگیرا. بەبێ ئەوەی بەرمیلێک نەوت بدرێتە بەغدا پارساڵ بەغدا موچەی نارد، ئەمساڵیش چوار موچە دراوە. کەچی ئێستا هۆشیار زێباری هەڕەشە لە بەغدا دەکات و دەڵێت؛ لێکەوتەی خراپی دەبێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە ئەو سکاڵای ئەمڕۆ چەند فەرمانبەرێک تۆماریان کردووە، لائیحەی سکاڵاکە زۆر بەوردی و جوانی ئامادەکراوە و دادگایش یەکسەر سکاڵاکەی وەرگرت و قەناعەتیشی بەوەکرد ئەمری وەلائی دەربکات بۆ بەردەوامیی پێدانی موچە.