سوپای تورکیا پەناگەیەکی ژێرزەوینیی پەکەکەی تیابرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i440124-سوپای_تورکیا_پەناگەیەکی_ژێرزەوینیی_پەکەکەی_تیابرد
هێزەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چوارچێوی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی "پەنجە - قوفڵ" لە کوردستانی عێراق، پەناگەیەکی ژێرزەوینیی هێزەکانی پەکەکەی تیابرد.
(last modified 2025-07-15T11:57:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2025 17:19 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا پەناگەیەکی ژێرزەوینیی پەکەکەی تیابرد

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە چوارچێوی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی "پەنجە - قوفڵ" لە کوردستانی عێراق، پەناگەیەکی ژێرزەوینیی هێزەکانی پەکەکەی تیابرد.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا رایگەیاند؛ ئەم حەشارگەیە ١٨٠٠ مەتر درێژایی بوو و ٣٣ ژووری هەبووە پاش ئەوەی دۆزرایەوە هەموو چەک و کەرەستەی جەنگییە دەستبەسەرگیراوەکەی تیابردووە و پاش هەڵمەتی پاکتاوکردنی، بە تەواوی وێران کراوە و کەڵکوەرگیران لێی گونجاو نییە. وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا پێیداگرتووە کە هەڵمەتی پاکتاو کردن و گەڕان و پشکنینی ناوچە بە ناوچە لە کوردستانی عێراق ئێستایش بەردەوامە و ئامانج لەم هەڵمەتە تیابردنی تۆکمە و تەواوی ژێرخانە لۆجستیکییەکان و پەناگە و حەشارگە ژێرزەوینییەکانی پەکەکەیە.