پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی پێنجوێن بەردەوامە و برینداری هەیە، کەسێکیش دەستگیرکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441214-پۆلیسی_دارستانی_سلێمانی_ئاگرەکەی_پێنجوێن_بەردەوامە_و_برینداری_هەیە_کەسێکیش_دەستگیرکرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاگرەکەی سنوری قەزای پێنجوێن تا ئێستا بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە سنوری چەند گوندێکی وەک هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە، دەرەگورگانی گرتوه‌تەوە و به‌هۆیه‌وه‌ دو که‌س برینداربوون و که‌سێکش له‌سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ ده‌ستگیرکراوه‌.
(last modified 2025-08-30T12:18:52+00:00 )
ئاب 30, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ئاگرەکەی پێنجوێن بەردەوامە و برینداری هەیە، کەسێکیش دەستگیرکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، ئاگرەکەی سنوری قەزای پێنجوێن تا ئێستا بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە سنوری چەند گوندێکی وەک هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە، دەرەگورگانی گرتوه‌تەوە و به‌هۆیه‌وه‌ دو که‌س برینداربوون و که‌سێکش له‌سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ ده‌ستگیرکراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاند "لەگەڵ دەستپێکی ئاگرەکە تەواو هێزەکانی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و بەبەشداری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەکانی سەیدسادق و بنکەکانی شارەزور و بنکەکانی قەرەداغ و بنکەکانی هەروەها بەشی سلێمانی ئامادەبون".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەروەها تیمی خۆبەخش و دانیشتوان و گوندنشینانی دڵسۆز  بەوپەڕی دڵسۆزیەوە  تا ئەم ساتە بەشدارن لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبونی مین کاری تەواوی تیمەکان سەخت بوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه‌، "بەهۆی ئەو ئاگرە و تا ئێستا چەند بریندارێک هەیە کە دو هاوڵاتی دڵسۆز و خۆبەخش لەگەڵ بەڕێوەبەر پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بریندار بوونە و  ئێستا لەژێر چارەسەدان، هه‌روه‌ها ئێستا  کەسێک بەتۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە .