کاردانەوەکان لە حاند گۆڕینی ناوی فڕگەی نێودەولەتی سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i441987-کاردانەوەکان_لە_حاند_گۆڕینی_ناوی_فڕگەی_نێودەولەتی_سلێمانی
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ناوی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕگەی نێونەتەوەیی جەلال تاڵەبانی ، بەڵام ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند بووەوە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2025 15:35 Asia/Tehran
  • کاردانەوەکان لە حاند گۆڕینی ناوی فڕگەی نێودەولەتی سلێمانی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران ناوی فڕگەی نێونەتەوەیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕگەی نێونەتەوەیی جەلال تاڵەبانی ، بەڵام ئەو بڕیارە ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند بووەوە .

 ئەنجومەنی  پاراستنی  سروشت وکه له پوری سلێمانی ڕایگەیاند نەیاری گۆڕینی  ناوی فڕگەی سلێمانیە  و ئەو کارە بە هەنگاوێکی حیزبی دەزانن کە پێچەوانەی ویستی دامودەزگا یاساییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی شاری سلێمانییە. دوکتور.محەممەد سابر، بەرپرسی دەزگای جەلال تاڵەبانی، نەیارییەتییەکانی  بە "سەلیقەیی و نەشیاو" وەسف کرد و وتی: مام جەلال زیاتر لە نیو سەدەی ژیانی بەخەباتکردن تێپەڕاندووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ساڵی 2003 دامەزراوە و لە ساڵی 2005 بە فەرمی کرایەوە.