هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو رۆژانە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442632-هەرێمی_کوردستان_مانگی_ڕابردوو_رۆژانە_١٨٨_هەزار_بەرمیل_نەوتی_هەناردە_کردووە
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند؛ لەمانگی ڕابردووی زایینی، هەرێمی کوردستان بەشێوەی مامناونجی رۆژانە زیاتر لە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2025 14:59 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان مانگی ڕابردوو رۆژانە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند؛ لەمانگی ڕابردووی زایینی، هەرێمی کوردستان بەشێوەی مامناونجی رۆژانە زیاتر لە ١٨٨ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

بەپێی راپۆری کۆمپانیای سۆمۆ، کۆی هەناردەی نەوتی هەرێم دەگاتە پێنج ملوێن و ٨٣٤ هەزار و ٤٨٦ بەرمیل. زیاترین ڕێژەی هەناردەکان لە مانگی ڕابردوو بە زیاتر لە یەک ملوێن بەرمیل تۆمار کراوە. هەرلەو ماوەدا، لە کێڵگە ناوەندیەکان و نەوتی قورسی بەسرە بەگشتی پتر لە ١٠٤ ملوێن بەرمیل نەوت هەناردە کراوەو بەم پێیە، گشت هەناردەی نەوتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، گەیشتووەتە ١١٠ ملوێن و ٦٥٠هەزار بەرمیل.