ئۆپەراسیۆنی خۆفڕیی ئێران بۆسەر هەولێری کوردستانی عێراق
ئهیلوول 02, 2026 17:38 Asia/Tehran
سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، چەند تەقینەوە لە پارێزگای هەولێر لە هەریمی کوردستانی عێراق ڕووی داوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بنکەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی و گرووپە تیرۆریستییە دژبەرەکان لە کوردستانی عێراق بە درۆنی ئێران کراوەتە ئامانج. چەند میدیایەکی عێراقیش وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی درۆنیی دژی ئامانجە ئەمریکییەکان لە هەولێر، ڕایانگەیاند؛ تەقینەوەیەکی بەهێز، کۆنسولخانەی ئەمریکای لە هەولێر هەژاند.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێک بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی هۆشداریی داوە، هەرچی زووتر هەولێر جێ بێڵن. دوژمنی ئەمریکی دوێشەو چەند ناوچەیەکی ئێرانی دایەبەر پەلامار کە لەگەڵ وەڵامدانەوەی خێراو شێلگیرانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەرەوڕوو بوویەوە.