یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق؛ چاکسازیی ڕاستەقینە یان کردەی سیاسی؟
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاندووە، هێزی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئێستا بەفەرمیی چوونەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەو یەکخراون . لەهەمان کاتداو بەبڕوای ڕێکخراوی کوردستان واچ، ئەو یەکخستنەوە بەکردەوە هەتا رادەیەکی زۆر، لایەنی ناویی هەیە و داڕشتی سەرەکیی هێزەکانی دوو پارتەکە هەروا پارێزراوە.
ڕێکخراوی کوردستان واچ لە واشنگتۆن کە بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکا، هاوکات بوونی ڕاگەیێندرانی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ چوونەدەری ئەمریکاو کۆتایی لێک گەیشتن نامەی واشنگتۆن و هەرێم بۆ چاکسازیی ئەوهێزانە بەگرینگ دەزانێ و ئەو پرسیارە دێنێتەئاراوە کە ئاخۆ ئەو گۆڕانکارییە، بەمانای کۆتایی هاتنی دووفاقیی و دووبەشبوونی سەربازیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە یان تەنیا ناوگۆڕین و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەو دوو پارتە سەرەکییەی هەرێمە.
بەپێی داڕشتی تازە، هێزەکانی پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی هەروا لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتیان چالاک دەبن بەڵام ئێستا لە چوارچێوەی "فەرماندەریی هەرێمیی یەک" و "فەرماندەیی هەرێمیی دوو"دا ڕێکخراون.
فەرماندەیی هەرێمیی یەک کە بەکردەوە هەمان داڕشتی سەربازیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەژمار دێ، لەژێر فەرماندەریی نەجات عەلی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی هەشتای پارتی دیموکرات، چالاکی دەکا. ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی ئەو ناوەندەی فەرماندەیی، هەولێر، دهۆک و بەشگەلێکی نەینەوا لەخۆ دەگرێ و تیپەکانی بە ژومارە تاکەکان بریتی لە؛ ژومارە، یەک سێ پێنج حەوت نۆ و یازدە ڕێک دەخرێن.
فەرماندەیی هەرێمیی دووش کەوتووەتە ژێر چاودێریی و فەرماندەیی عومەر ساڵح، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی حەفتای یەکێتی نیشتمانی. ناوچەی ئۆپەراسیۆنیی ئەو فەرماندەییەش، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی لەوان بەشگەلێکی هەولێر، کەرکووک و دیالە هەروەها سلێمانی بەتەواوەتی و هەڵەبجە دەگرێتەوە. تیپەکانی ئەو فەرماندەییەش بە ژومارە جووتەکان واتە ، دوو چوار شەش هەشت و دە ڕێک دەخرێن.
بەم پێیە، ئەوەی وا ئێستا ڕووی داوە، زیاتر وەک "ڕێکخستنەوەی ئیداری و ناونران" بەئەژمار دێ هەتاکوو تێکەڵاوبوونی بەتەواوەتی هێزە سەربازیی و لەشکرییەکان. مانەوەی دوو فەرماندەیی هەرێمی، درێژەی چالاکیی هێزەکان لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی نەریتیی دوو پارت و پاراستنی فەرماندەرانی پێشوو، پیشاندەری ئەوەیە کە دووفاقیی و دووبەشبوونی مێژوویی هێزی پێشمەرگە هیشتا بەتەواوەتی لەناو نەچووە.