پێشکەشکرانی میداڵیای "فەتح" بە ئەمیرعەلی حاجیزادە
https://kurdish.sahartv.ir/news/گالێری-i431678-پێشکەشکرانی_میداڵیای_فەتح_بە_ئەمیرعەلی_حاجیزادە
حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران نیشانی "فەتح"ی پێشکەشی سەردار سەرتیپ ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2024 05:49 Asia/Tehran
  •  پێشکەشکرانی میداڵیای

حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران نیشانی "فەتح"ی پێشکەشی سەردار سەرتیپ ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرد.

ئەم نیشانە لەبەر هەڵمەتی شازی "وەعدی سادق" پێشکەش کراوە. "نیشانی فەتح" وەکوو هێمای هەڵمەتە سەرکەوتوانەکانی خەباتکارانی ئیسلام و فاتحانی ئەم هەڵمەتانە دیاری کراوە.کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ماوەیەک دانبەخۆداگرتن بەرامبەر بە بنپێکرانی مافی سەروەری و سیادەی خۆی و هەروەها تیرۆرکرانی شەهیدان "ئیسماعیل هەنییە" و "سەید حەسەن نەسروڵا" سەرلەشکەر پاسدار "سەید عەباس نیلفرووشان" و قەلاچۆی ژنان و منداڵانی بێ تاوانی فەلەستین و لوبنان بە دەستی ڕژێمی زایۆنی، لە چوارچێوی بەرەڤانیی ڕەوا لە خۆی بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێشەممە (یەکەمی ئۆکتۆبەر) لە هەڵمەتی "وەعدی سادق ٢" بە سەدان مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر فەلەستینی داگیرکراو.