-
ئاسایی بوونەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی ئێران
تشرینی یهکهم 26, 2024 12:27وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران وتی: لە کاتژمێر ٩ی بەیانیەوە گەشتە ئاسمانیەکانی ئێران ئاسایی بوونهوه پێویستە گەشتیارەکان پەیوەندییان لەگەڵ هێڵە ئاسمانییەکان هەبێت و گرنگیی بەو پەیامانە بدەن کە کۆمپانیاکان دەینێرن.
-
مالزیا پەلاماری زایونیستیەکان بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کرد
تشرینی یهکهم 26, 2024 12:26وەزارەتی دەرەوەی مالزیا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: ئەو پەلامارانە بنپێکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە و بە توندی سەقامی ناوچەیی لاواز دەکات ئێمە خوازیاری ڕاگرتنی خێرای دوژمنکاریەکان و کۆتایی توند و تیژین.
-
ڕیاز دەسدرێژکاریی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد
تشرینی یهکهم 26, 2024 12:16عەرەبستانی سەعوودی وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ڕژێمی زایونیستی دژی ئێران ئەو کارەی بە بنپێکردنی دەسەڵاتداریەتی ئێران و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی بارگرژیە ناوچەییەکان.
-
بەیاننامەی ناوەندی بەرگری ئاسمانی ئێران
تشرینی یهکهم 26, 2024 12:11له بەیاننامەی ناوەندی بەرگری ئاسمانی ئێراندا هاتویه :ڕژێمی ساختەی زایونیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مەبەستی ئاژاوە و ئاڵۆزی نانەوە پەلاماری کردە سەر بەشێک لە بنکە سەربازییەکانی پارێزگاکانی تاران، خووزستان و ئیلام کە لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەمەلایەنەی ئێران بەرپەرچ درایەوە.
-
بەربەرەکانێ وپیوشوێن گرتنی پەدافەندی ئاسمانی لەگەڵ پەلاماری ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان
تشرینی یهکهم 26, 2024 08:42پێوەندی گشتیی قەرارگەی پەدافەندی ئاسمانی وڵات لە ئاگاداری نامەیەکدا ڕایگەیاند: سیستمی یەکپارچەی پەدافەندی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێک لە ناوەندە سەربازیەکان لە پارێزگەکانی تاران ، خوزستان وئیلامی پیوشوێن گرت و سەرکەوتووانە بەرنگاری کرد
-
ئیمام خامنەیی :حزبۆڵڵا گەشەدارو زیندووە
تشرینی یهکهم 26, 2024 08:15حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بە ڕێزگرتن لە کەسایەتی شەهید سەییدهاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حزبۆڵڵای لوبنان جەختیان کرد : حزبۆڵڵا گەشەدارو زیندووە وڕۆڵی مێژوویی خۆی دەگێڕێت
-
ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی مەستوورەی ئەردەڵان لە سنە
تشرینی یهکهم 26, 2024 07:19ڕاپۆرتێک لەو ڕێوڕەسمە ببینن.
-
پێشکەش کردنی خەڵاتی تایبەتی یەکێتیی ئەیبییو بە ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران
تشرینی یهکهم 25, 2024 16:16شەست و یەکەمین کۆبوونەوەی گشتیی ABU ، ئەمساڵ لە شاری ئەستەموڵی تورکیا بە دروشمی "موتوربەکردنی زیرەکیی دەستکردو پەخشی میدیایی و کۆمەڵگا" بەڕێوەچوو. یەکێتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنەکانی ئاسیاو ئەقیانوسیە لە ساڵی ١٩٦٤ەوە چالاکیی خۆی دەست پێکردووەو ئێستا بە ٢٨٠ ئەندامەوە لە ٥٦ وڵاتی جیھان بە یەکێک لە گەورەترین و پڕۆفشناڵ ترین سەندیکاکانی میدیایی لە جیهاندا دادەنرێت.
-
پەیامی سەردار تەنگسیری بۆ دوژمنانی واوەناوچەیی
تشرینی یهکهم 24, 2024 17:38فەرماندەی هێزی دەریایی سپا ڕوولە دوژمنانی واوەناوچەیی وتی : ئێوە دوژمنی ئێمەن و ئێمە وەڵامی زەخت تان پێی ئەدەینەوە . ئێوە لە ماوەی مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا لەو بابەتە تێی گەیشتوون کە ئێمە لە هەمبەر زۆردا بە چۆکدا نایەین .
-
دیدارەکانی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕووسیا
تشرینی یهکهم 24, 2024 15:12کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی «بریکس» لە ڕۆژی سێشەممەوە واتە ٢٢ی ئۆکتۆبەر لە شاری کازانی ڕووسیا دەستی پێکراوەو ھەتا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢٤ەوە پەیوەست بووە بە تاقمی ئابوورییە تازەپێگەییشتووەکانەوە کە بە بریکس ناسراوە.