بیروڕاگۆڕینەوەی باڵوێزی ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435051-بیروڕاگۆڕینەوەی_باڵوێزی_ئێران_و_سەرۆک_کۆماری_عێراق
سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پێوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئێران و عێراق.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 19, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • بیروڕاگۆڕینەوەی باڵوێزی ئێران و سەرۆک کۆماری عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پێوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ئێران و عێراق.

لەم دیدارەدا ڕووداو و گۆڕانکارییەکان لە ئاستی ناوچەیی نێودەوڵەتی و هەروەها هەوڵەکان بۆ بەهێزترکردنی ئاسایش و ئاشتی جیهانی خرایە بەر باس و لێکدانەوە. عەبدولەتیف ڕەشید لەم دیدارەدا جەختی کرد لەسەر گرینگایەتی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هاوکاریی دوو لایەنە لە ئاراستەی پاوەجێیی و ئاشتی ناوچەکەدا.

ناوبراو هەروەها پێی داگرت لەسەر گرنگایەتی بەردەوامبوونی هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ زاڵکردنی زمانی وتوێژ و ڕاوێژ و هەروەها ئارام کردن و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە هەر چەشنە دواهاتی نەرێنی کە کاریگەریی نالەبار دادەنێتە سەر ئاسایش و پاوەجێی. محمد کازم ئالی سادقیش جەختی کرد لەسەر پاڵپشتیی ئێران لە هەوڵەکانی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و پاوەجێیی ئەم وڵاتە و گرینگایەتیی پەیوەندییە دولایەنەکان.