-
هەوڵی وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە لوبنان و فەلەستین
تشرینی دووهم 11, 2024 16:14محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: ئامانج لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەب لە عەرەبستان، کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادان لە لوبنان و فەلەستینە.
-
پێداگریی پزشکیان و بن سەلمان لەسەر پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران و عەرەبستان
تشرینی دووهم 11, 2024 12:10سەرۆک کۆماری ئێران و شازادەی جێنشینی عەرەبستان سەرلەئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وێڕای شەرمەزار کردنی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی لە غەززەو لوبنان، جەختیان کرد لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات.
-
پێداگریی عێراقچی و ئەلئەعرەجی لەسەر ئاسایشی ئێران و عێراق
تشرینی دووهم 11, 2024 10:50عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری دوێنێی خۆی لەگەڵ ئەلئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، وتی: جێبەجێکرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتننامەی ئاسایشیی نێوان عێراق و ئێران، ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچە سنوریەکانی دوو وڵات، دەستەبەر دەکا.
-
ئیدانەکرانی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر زەینەبییەی دەمشق لەلایەن ئێرانەوە
تشرینی دووهم 11, 2024 10:36ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەسدرێژکاریی دوێنێ یەکشەممەی رژیمی زایۆنی بۆسەر بینایەکی ئاوەدان لە ناوچەی زەینەبییەی دەمشقی بەتوندی شەرمەزار کرد.
-
میداڵیای زێڕی پاراتێنیسی جیهان لە ملی کچێکی ئێرانی
تشرینی دووهم 10, 2024 10:17لە فیناڵی ڕکابەرایەتیی تێنیسی سەر مێزی کەم ئەنداماندا کە لە ستایلی ئۆپێن و لە وڵاتی نیجڕیا بەڕێوەچوو، زەهرا نەمازی بە ئەنجامی ٣ بە سفر لە خەنیمە نیجڕیاییەکەی بردەوە و میداڵیای زێڕی کردەمل.
-
ڕەتکرانەوەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران وپاکستان لە دژی تیرۆریستەکان
تشرینی دووهم 10, 2024 09:28ناوەندی پێوەندیەکانی ستادی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێران وپاکستان لە دژی گروپێکی تیرۆریستی لە ناوخاکیی پاکستانی ڕەت کردەوە
-
شەهادەتی نەسڕوڵڵا نیشانەی بێ سوودبوونی سازشکردن لەگەڵ زایۆنیستەکانە
تشرینی دووهم 09, 2024 14:26موحەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی نێونەتەوەی مەکتەبی نەسروڵڵا وتی : شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا بێ سوود بوونی سازشکاریی لە گەڵ جەنایەتکارانی زایۆنیستی نیشان دا.
-
شەرمەزارکردنی جەنایەتی زایۆنیستەکان
تشرینی دووهم 09, 2024 11:36ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ئیدانەی خراپەکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژیمی زایۆنیستی کرد دژ بە سەروەری خاکی ئێران و هەروەها بەکارهێنانی نایاسایی ئاسمانی عێراقی بۆ ئەم دەستدرێژییەی بە توندی شەرمەزار کرد .
-
ڕەتکردنەوەی بانگەشەی هەوڵی تیرۆرکردنی کاربەدەستانی ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە
تشرینی دووهم 09, 2024 10:50ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگەشەی دەستێوەردانی ئێران لە هەوڵ بۆ تڕۆڕ کردنی کاربەدەستانی ئەمریکایی بە بێ بنەما و پیلانێکی قێزەون زانی لە لایەن زایونییەکانەوە.
-
مەخابن دەربڕینی ئێران بەرامبەر بە کەمتەرخەمیی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
تشرینی دووهم 07, 2024 12:50سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئێلینا ڤاڵتۆنن" وەزیری دەرەوەی فینلاند داخ و مەخابنی دەربڕی بەرامبەر بە بێدەنگەکردنی یەکێتی ئەورووپا لە هەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستین و لوبنان.