بەقایی:بەردەوامبوونی پیتاندن بنەمایەکی سەرەکی بۆ ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439193-بەقایی_بەردەوامبوونی_پیتاندن_بنەمایەکی_سەرەکی_بۆ_ئێرانە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە بەردەوامبوونی پیتاندن یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئێرانە وتی : ڕاوێژکاری لەسەر دیاریکرانی کات و شوێنی خولی دواتری وتووێژەکان درێژەی هەیە و هەرکە کۆتایی هات لەلایەن عومانەوە ڕادەگەیندرێت.
(last modified 2025-05-28T12:53:54+00:00 )
May 28, 2025 10:25 Asia/Tehran
  • بەقایی:بەردەوامبوونی پیتاندن بنەمایەکی سەرەکی بۆ ئێرانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە بەردەوامبوونی پیتاندن یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئێرانە وتی : ڕاوێژکاری لەسەر دیاریکرانی کات و شوێنی خولی دواتری وتووێژەکان درێژەی هەیە و هەرکە کۆتایی هات لەلایەن عومانەوە ڕادەگەیندرێت.

ئیسماعیل بەقایی  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد ئێران و ئەمریکا  تەنیا لەسەر پرسی ناڤۆکی و هەڵوەشاندنی  بایکۆتەکان  پێکەوە  وتووێژ دەکەن و هیچ مەسەلەیەکی تر لەم وتووێژانە دا نەخراوەتە بەر باس .

ناوبراو وێرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە بابەتی سەرەکی ، هەڵوەشانەوەی بایکۆتە زاڵمانەکانە وتی : شاندی وتووێژکاری ئێرانی لە  هیچ هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنی بایکۆتە زاڵمانەکانی ئەمریکا  کە بێ گومان  نایاسایی و بنپێکەری بنەمای مافە نێودەوڵەتی و مرۆڤییەکانە، درێخی ناکات.

ناوبراو وتیشی : بەردەوامبوونی پیتاندن لە ئێران وەک بەشێکی جیایی نەکراوی پیشەسازی ناڤۆکی وڵات، بنەمایەکی سەرەکی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و هەر پێشنیار یان داهێنانێک  کە بنپێکەری ئەم بنەمایە بووە و یان بواری بنپێکرانی ئەم مافە دەستەبەر بکات ، قەبووڵ ناکرێت.