-
ڕەزایی: دەبێ لەگەڵ باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت بکرێت
ئاب 13, 2021 04:55سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران لە توییتێکدا نووسی: دەبێ لەگەڵ باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت بکرێت ھەتا تێ بگەن کە ئێرانی ئەمڕۆ جێگای ئەم ڕووکەش و شانۆ پڕوپوچەڵانە نییە.
-
داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران داوای لێبوردنی کرد
ئاب 12, 2021 08:05باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئێران لە توییتێکدا داوابەدوای کاردانەوەکان لە بارەی وێنە ھەراسازکەرەکەیان، داوای لێبوردنی کرد.
-
ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ئەردوغان دا: ھاوکاریی تاران و ئانکارا بەرژەوەندی و قازانجی زۆرە بۆ ئوممەتی ئیسلامی
ئاب 12, 2021 04:44ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی واوەتر لە دراوسێیەتی زانی و وتی: ھاوکاریی نزیکی نێوان ئێران و تورکیا بۆ دامەزراندنی ئاگربڕو ئاسایشت و ھەروەھا داشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا پێویستە.
-
دیداری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران
ئاب 10, 2021 19:22وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و عێراق له تاران دیدارو وتووێژیان کرد.
-
ھەوڵی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان
ئاب 10, 2021 10:50عێراق بە نیازە لە پەڕاوێزی کۆنفرانسی بەغدا بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان خۆش کات.
-
«فۆئاد حسەین» گەییشتە تاران
ئاب 10, 2021 10:27وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و ھاوتا ئێرانییەکەی گەییشتە تاران.
-
سەردانی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن بۆ ئێران دەبێتە قۆناغێکی تازە بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان
ئاب 10, 2021 07:55باڵوێزخانەی ئێران لە ژاپۆن لە توییتێکدا نووسی: سەردانی «موتگی توشیمیتسۆ» وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە داھاتوویەکی نزیک بۆ تاران، لە سەروبەندی پێکھاتنی دەوڵەتی تازە دەتوانێ لاپەڕەیەکی تازە لە ڕووی قوڵ کردنەوەو پەرە پێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ھەڵداتەوە.
-
«ئێنریکە مۆڕا» گەییشتە تاران
ئاب 04, 2021 02:34«ئێنریکە مۆرا» سکرتێری کشتیی پێکھاتەی ھەنگاوی بیانیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەشداری کردن لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە ڕێگای فڕگەی نێونەتەوەیی ئیمام خومەینی(رە)ەوە گەییشتە تاران.
-
فواد حسێن: بەرهەم ساڵح لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات
تهمووز 31, 2021 17:49وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی کرد کە عێراق گفتوگۆگەلێکی ڕوونی لەگەڵ ئێران هەیە و بە گۆڕانکاری سیاسی لە ئێران دانوستانی نوێ لە نێوان دوو وڵاتەکە ئەنجام دەدرێت.
-
کەوتنەگەڕی درێژترین تونێلی ڕۆژئاوای ئاسیا لە گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران
تهمووز 30, 2021 03:15ھاوکات لەگەڵ جێژنی «غەدیری خوم» لە وڵاتی ئێراندا تونێلی «ئەلبۆرز» وەکو درێژترین تونێلی ڕۆژئاوای ئاسیا بە درێژایی شەش و نیو کیلومەتر ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامی ڤیدیۆیی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆتایی پاژی دووھەمی گەورەڕێی تاران بۆ باکووری ئێران وەک تاقیکارییەک کرایەوە.