-
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان دەکات
ئاب 15, 2022 22:17لیژنەی ئامادەکاریی خۆپیشاندانەکانی چوارچوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق رایگەیاند: ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندانێکی جەماوەری فراوان دەکەن و لە داهاتووش دا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکەن.
-
گردبوونەوەی لایەنگرانی سەدر لە بەردەم پەرلەمانی عێراق
ئاب 12, 2022 15:29لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بۆ بەرپاکردنی نوێژی ھەینی لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق لە بەغدا خڕ بوونەوە.
-
هۆشیار عەبدوڵڵا: دەسەڵاتدارانی هەرێم لە کاتی خۆپیشاندان دا دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی
ئاب 09, 2022 09:39سیاسەتوانی کورد و نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی پێشووی عێراق لە توییتێکدا لە هەڵسوکەوتی دووفاقیی بەرپرسانی هەرێم لە ھەمبەر خۆپیشاندانەکاندا ڕەخنەی گرت.
-
کازمی بۆ ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق:گیانى خۆپیشاندهران بپارێزن
تهمووز 30, 2022 12:21«مستهفا کازمى» سهرۆک وهزیران و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لهپهیامێکى بهپهلهدا بۆ هێزه ئهمنیهکان ڕایگهیاندووە: داوای لە ھێزەکانی ئاسایشت کرد کە گیانى خۆپیشاندهران بپارێزن.
-
خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
تهمووز 30, 2022 12:04بەیانیی ئەمڕۆ سەدان کەس لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان لە بەغدای پێتەختی عێراق دەست پێ کردو لەپاشان چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.
-
خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا دەستی پێ کردەوە
تهمووز 29, 2022 22:53خۆپیشاندەران: ڕۆژی شەممە دەچینە ناوچەی سەوزو پێش بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەگرین.
-
جەختی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە سەر پێویستیی ئامادە بوونی گەلی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاژاوەکان
تهمووز 28, 2022 11:52چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی سەوزی بەغداو ھەڵکوتانی خۆپیشاندەران بۆ سەر پەرلەمان، بەیاننامەیەکی دەرکردو تیای دا لە سەر پێویستیی وریایی و لە سەر ھەست بوون لە ھەمبەر ئاژاوەکان لە عێراق دا پێی داگرت.
-
بەرھەم ساڵح: هەمووان پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان
تهمووز 28, 2022 08:10«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامیبەر بە خۆپیشاندانەکەی شەوی ڕابردوو وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوا بوونی خۆپیشاندان جەختی لەوەش کرڕووەتەوە کە کە دەبێ دوورەپەرێزی لە تودنوتیژیش بکرێت و هەمووان پێکەوە کار بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتە بکەن.
-
سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی : هێرش کردنە سەر بینای پەرلەمان قبوڵکراو نییە
تهمووز 28, 2022 05:32«فالح فەیاز» سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی پەیوەست بە ڕووداوەکانی شەوی ڕابردووی بەغدا رایگەیاندووە: خۆپیشاندانی ئەمشەوی ناوچەی سەوزو هێرش کردنە سەر بینای پەرلەمان جێگای قبوڵ نییە.
-
خۆپیشاندەران بە شکاندنی بەربەستەکانی ناوچەی سەوزەوە نەوەستان و ھێرشیان کردە سەر پەرلەمان
تهمووز 28, 2022 05:20لایەنگرانی «موقتەدا سەدر» دژی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، خۆپیشاندانیان پەرە پێ داو لە ئەنجام دا ھەڵیانکوتایە سەر بینای پەرلەمان ئەمەش ناڕەزامەندی بەرپرسانی عێراقی و بە تایبەت کەسانی نزیک لە سەدری لێ کەوتەوە.