هۆشیار عەبدوڵڵا: دەسەڵاتدارانی هەرێم لە کاتی خۆپیشاندان دا دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i410281-هۆشیار_عەبدوڵڵا_دەسەڵاتدارانی_هەرێم_لە_کاتی_خۆپیشاندان_دا_دەبنە_دێوەزمەیەکی_بێ_بەزەیی
سیاسەتوانی کورد و نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی پێشووی عێراق لە توییتێکدا لە هەڵسوکەوتی دووفاقیی بەرپرسانی هەرێم لە ھەمبەر خۆپیشاندانەکاندا ڕەخنەی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2022 09:39 Asia/Tehran
  • هۆشیار عەبدوڵڵا: دەسەڵاتدارانی هەرێم لە کاتی خۆپیشاندان دا دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی

سیاسەتوانی کورد و نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی پێشووی عێراق لە توییتێکدا لە هەڵسوکەوتی دووفاقیی بەرپرسانی هەرێم لە ھەمبەر خۆپیشاندانەکاندا ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر ، «هۆشیار عەبدوڵڵا» نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی پێشووی عێراق لە توییتەردا نووسی: بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێک سەبارەت بە عێراق و بەغدا بە شێوەی فەلسەفی قسە دەکەن، بۆنی دۆلاری نەوتی دەدەن و دەبنە پارێزەری دیمۆکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین.

«ھۆشیارعەبدوڵڵا» لە توییتەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە، هەر ئەو بەرپرسانە کاتێک ناڕەزایەتی یان خۆپیشاندانێکی ئاسایی لە هەرێم ڕوو دەدات، دەبنە دێوەزمەیەکی بێ بەزەیی و ناجوامێرو خۆپیشاندەران بریندار دەکەن و دەیانکوژن.

ناوبراو لە کۆتایی توییتەکەیدا ئەوەشی نووسیویە کە: داخۆم دیمۆکراسی چ ڕەنگێکی هەیە، سەوز یان زەرد؟