-
پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هەناردەکارانی چەکەمەنی بۆ زایۆنیستەکان هاوبەشی پێشێلی مافی مرۆڤن
حوزهیران 22, 2024 07:45تاقمێک لە پسپۆڕانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای وریایی دانیان بە بەرهەمهێنەرانی چەکەمەنی و تەقەمەنی سەبارەت بە هەناردەی چەکەمەنی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئەوان لە پێشێلی مافی مرۆڤی و یاسا نێودەوڵەتیەکان دا هاوبەشی ئەو ڕژیمەن.
-
داننانی ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست بە کوژرانی ٢ ئەفسەرو سەربازو بریندار بوونی ٨ کەسی دیکەشیان
حوزهیران 22, 2024 06:45ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی دانی نا بە کوژرانی ئەفسەرێک و سەربازێکی دیکەی لەمیانەی شەڕەکەی کەرتی غەزە، کە بەمجۆرە ژومارەی کوژراوەکانیان لە حەوتی مانگی ئۆکتۆبری ڕابردوەوە تاکوو ئێستا گەیشتە ٦٦٤ کەس.
-
وریاییدان سەبارەت بە کارەساتی مرۆیی لە ڕەفەح
حوزهیران 22, 2024 06:05چەکدارانی داگیرکەر لە دووسەدو پەنجاو نۆهەمین ڕۆژی بەردەوام دا بە بەڕێوەبردنی بەدەیان پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل لە جەنگەی دۆخی کارەساتباری کەرتی غەزە هەروا بەردەوامە لەسەر کۆمەڵکوژیە دڕندەکارانەکەی و گەمارۆو ئاوارەکردنی زۆرتر لە سەدی ٩٥ی حەشیمەتی خەڵکی غەزە.
-
لەقاودانی ئەشکەنجەکرانی لاوانی فەلەستینی بەدیلگیراو لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
حوزهیران 22, 2024 05:35چالاکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڤیدیۆی گەنجێکی فەلەستینی خەڵکی غەزەیان بڵاو کردۆتەوە کە بەدیاری دەخا ناوبراو لەدوای مانگێک لە گیرانی لەلایەن زایۆنیستەکانەوە، بەتەواوی تووشی کێشەو قەیرانی دەروونی بوە.
-
عزەت ئەڕەشق: داواکردنی چەک لە لایەن نەتانیاهووە دانپێدانان بە شکستە
حوزهیران 20, 2024 11:44ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس دوێنێ چوارشەممە لە لێدوانێکدا داواکرانی چەک لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنییەوە لە ئەمریکای بە دانپێدانانی شکستهێنان لە شەڕ هەڵسەنگاند.
-
دوو شەهید و ١٢ بریندار لە بۆردومانکرانی ماڵێکی مەدەنیدا لە غەززە
حوزهیران 20, 2024 11:20پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە، بووە هۆی شەهید بوونی دوو ژن و بریندار بوونی ١٢ کەسی دیکە.
-
بزوتنەوەی فەتح:زایونیستەکان بە ئەنقەست غەززە بەرەو قات و قڕی پاڵ پێوەدەنێن
حوزهیران 20, 2024 11:15بزووتنەوەی فەتح ڕایگەیاند داگیرکاران بە ئەنقەست ناوچەکانی غەززە و باکوور بەرەو قات و قڕی پاڵ پێوە دەنێن و ئەو بزووتنەوە خوازیاری گرتنەبەر ی هەڵوێستی خێرا بوو .
-
بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدانی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە غەززە
حوزهیران 20, 2024 11:00وەزارەتی تەندروستی غەززە وێڕای ئاماژە بە سێ کوشتاری نوێ لە غەززە لە لایەن داگیکارانی زایونیەوە باسی کرد لە بەرز بوونەوەی دوبارەی ئاماری شەهیدان و بریندارانی ئەو دڕندەکاریە
-
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان : هێزە زایونیستەکان لەوانەیە بە جاران یاساکانی شەڕیان پێشێل کردبێت
حوزهیران 20, 2024 11:00نووسینگەی مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند هێزەکانی ڕژیمی زایونیستی بە ئەگەری زۆر لە ماوەی شەڕی غەززە دا بە جاران بنەمای یاساکانی شەڕی پێشێل کرد بێت .
-
داننانی زایۆنیستەکان بە دژواری شەڕەکەیان لە ڕەفەح
حوزهیران 19, 2024 10:00هاوکات لەگەڵ زەبری گورچکبڕی هێزەکانی خۆڕاگری لە داگیرکەرانی جێگیر لە کەرتی غەزە، زایۆنیستەکان دانیان نا بە ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ تەڵەی تەقینەوەو دژواری شەرەکەیان لە شاری رەفەح.