-
ئەندامی باڵای خۆڕاگری عێراق : شەڕ لەگەڵ ڕژێمی زایونی هێشتا کۆتایی نەهاتووە
کانونی دوھەم 18, 2025 13:32یەکێک لە ڕێبەرانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق وتی شەڕی سەربازی لە غەزە کۆتایی پێی هات بەڵام شەڕی سەرەکی هێشتا کوتایی نەهاتووە و دوژمن هێشتا لە ئاستی ئابووری و سیاسی و مێدیاییدا شەڕی خۆی درێژە پێی ئەدات
-
بن گویر : بە ئاشکرا بوونی وردەکاریەکانی ڕێککەوتنەکە دڵەڕاوکێی من دوو هێندە دەبێت
کانونی دوھەم 18, 2025 12:42وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی زایونیو لە کەسایەتیەکانی توندڕۆی کابینەی ئەو ڕژێمە که بە جاران نەیاریەتی خۆی لە گەڵ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە ڕاگەیاندووە وتی : بە دەرکەوتنی وردەکاریگەلی زۆرتر لە گرێبەستەکە زیاتر هەست بە نیگەرانی دەکەم
-
ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی ئاگربەستی غەززەی قبوڵ کرد
کانونی دوھەم 18, 2025 12:22ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنی دوای شەهید کردنی دەیان هەزار فەلەستینی بێتاوان لە کەرتی غەززە و نەگەیشتن بە ئامانجە کانی تەلئەبیب، ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەو کەرتە ڕاگەیاند،
-
بەردەوامیی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر پاش ڕاگەێندرانی ئاگربڕ
کانونی دوھەم 18, 2025 04:55بە پێی ڕاپۆرتی میدیا فەلەستینییەکان سەرباری ڕاگێنرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس سوپای تیرۆر بەردەوامە لە جەنایتەەکانی خۆیدا لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی غەززە.
-
گوتێرێش: دەبێ ئۆپەراسیۆنی زایۆنییەکان لە لوبنان بوەستێ
کانونی دوھەم 17, 2025 15:38سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یکگرتووەکان جەختی کرد لەسەر پێویستی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان.
-
پەلاماری بەربڵاوی هێزی سەربازی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئۆردۆن
کانونی دوھەم 17, 2025 12:47سوپای ڕژێمی زایۆنی دیسان پەلاماری ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای ڕووباری ئوردۆنی دا.
-
ڕووسیا پێشوازیی کرد لە ئاگربڕەکەی غەززە
کانونی دوھەم 16, 2025 14:46وتەبێژانی سەرۆک کۆماری و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانی جیاجیادا پێشوازیان کرد لە ڕێککەوتنی ئەمدوایەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و بزووتنەوەی حەماس بە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی.
-
ڕەخنەی دیوانی نێودەوڵەتی سزا لە خۆبواردنی تلاڤیڤ لەبارەی گرتنی نەتەنیاهۆ
کانونی دوھەم 16, 2025 14:31دادستێنی دیوانی نێودەوڵەتی سزا خوازیاری نەیارەتی لەگەڵ بڕیارەکەی ڕژێمی زایۆنی بوو سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بڕیاری گرتنی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە.
-
عەون: ڕژێمی زایۆنی پێبەند نییە بە بەڵێنەکانی
کانونی دوھەم 16, 2025 14:15سەرۆک کۆماری لوبنان بە ئاماژە بە دەسترێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبناندا ئەوەی بە نموونەی زەقی بنپێکرانی ئاگربڕ زانی و هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتن سەبارەت بە غەززە وتی: پێوەندی ئیسراییل بە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتن نامەیە پێویستی بە پێوشوێنگیران و کۆنترۆڵکران لە لایەن وڵاتانی چاودێرەوەیە، لەبەر ئەوەی کە دوژمنی ئیسراییلی هەمیشە و تا بووە نەچووەتە ژێر باری بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی و خۆی لێ قوتار کردوون.
-
ئاگربڕی غەززە؛ لە پێشوازیی جیهانی تا شادیی ناوچەیی
کانونی دوھەم 16, 2025 12:47ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە پاش پازدە مانگ جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی فەلەستین کە بە داکۆکی ئەمریکا ئەنجام دەبوو ، بەرەو ڕووی پێشوازیی کۆمەڵگای جیهانی بوویەوە و شەپۆلێکی شادی و خۆشحاڵی هەم لە غەززە و هەم لە وڵاتانی ناوچەکە هەستاندەوە.