عەون: ڕژێمی زایۆنی پێبەند نییە بە بەڵێنەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i434974-عەون_ڕژێمی_زایۆنی_پێبەند_نییە_بە_بەڵێنەکانی
سەرۆک کۆماری لوبنان بە ئاماژە بە دەسترێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبناندا ئەوەی بە نموونەی زەقی بنپێکرانی ئاگربڕ زانی و هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتن سەبارەت بە غەززە وتی: پێوەندی ئیسراییل بە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتن نامەیە پێویستی بە پێوشوێنگیران و کۆنترۆڵکران لە لایەن وڵاتانی چاودێرەوەیە، لەبەر ئەوەی کە دوژمنی ئیسراییلی هەمیشە و تا بووە نەچووەتە ژێر باری بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی و خۆی لێ قوتار کردوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • عەون: ڕژێمی زایۆنی پێبەند نییە بە بەڵێنەکانی

سەرۆک کۆماری لوبنان بە ئاماژە بە دەسترێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبناندا ئەوەی بە نموونەی زەقی بنپێکرانی ئاگربڕ زانی و هاوکات لەگەڵ ڕێککەوتن سەبارەت بە غەززە وتی: پێوەندی ئیسراییل بە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتن نامەیە پێویستی بە پێوشوێنگیران و کۆنترۆڵکران لە لایەن وڵاتانی چاودێرەوەیە، لەبەر ئەوەی کە دوژمنی ئیسراییلی هەمیشە و تا بووە نەچووەتە ژێر باری بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی و خۆی لێ قوتار کردوون.

جۆزێف عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: دەسترێژی و بنپێکردنی ئاگربڕ کە لە باشووری لوبنان ڕوو دەدات، باشترین نموونەی سەلماندنی ئەوەیە کە دوژمن ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بەجێناهێنێ. عەون هەروەها بە پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە هیوای خواست کە ڕێککەوتنەکە لە ئاکامدا کۆتایی بێنێ بەو کارەساتەی لە غەززە ڕوو دەدات.

ناو براو وتیشی: پێبەندی ڕژێمی زایۆنی بە بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە پێویستی بە پێوشوێنگرتن و کۆنترۆڵکران لە لایەن وڵاتانی چاودێرەوەیە، لەبەر ئەوەی کە دوژمنی زایۆنی تا بووە پێبەند نەبووە بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی. عەونە هەروەها پێیداگرت لەسەر مافی ڕەوای فەلەسینییەکان بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆ بە پێی بڕیارنامە نێودەوڵەتیەکان.