1200 موکەبداری عێراقیی رێوەڕەسمی ئەربەعینی حسێنی گەیشتنە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368681-1200_موکەبداری_عێراقیی_رێوەڕەسمی_ئەربەعینی_حسێنی_گەیشتنە_ئێران
1200 موکەبداری عێراقیی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید هاشمی نژادی مەشهەدەوە گەیشتنە ئەم شارە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2019 03:53 Asia/Tehran
  • 1200 موکەبداری عێراقیی رێوەڕەسمی ئەربەعینی حسێنی گەیشتنە ئێران

1200 موکەبداری عێراقیی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید هاشمی نژادی مەشهەدەوە گەیشتنە ئەم شارە .

ئەم موکەبدارانە بۆ بەشداریکردن لە کوبوونەوەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی راژەکارانی ئەربەعینی حسێنیی کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە رەواقی ئیمام خومەینی بارەگای ئیمام رەزا(ع) بەڕێوەدەچێ سەردانی مەشهەدی ڕۆژاوای ئێرانیان کردووە .

ئەم جڤینە ئەمڕو بە وتاری سەرپەرشتیاری بارەگای قودسی رەزەوی و چەند کەس لە موکەبدارانی عێراقی دەسپێدەبێ .

ئامانجی ئەم کوبوونەوە بەهێزکردنی یەکیەتی و برایەتی نێوان راژەکرانی ئیمام حسێن (ع) ، هاوبیری و هاودڵیی موکەبداران ، گواستنەوە وگۆڕینەوەی ئەزموونی ساڵانێک خزمەت بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی و نیشاندانی یەکڕیزی نێوان موسوڵمانانی شیعە و سوننەیە .