کانونی یه‌که‌م 09, 2019 08:10 Asia/Tehran
  • زەریف گەیشتە ئەستەموڵ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ، گەییشتە شاری ئەستەموڵ.

هەشتەمین کۆنفڕانسی  " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی 14 وڵاتی ناوچەکە لە ئەستەموڵ بەڕێوەدەچێ .

 بابەتی هەشتەمین کۆنفڕانسی وەزیرانی دەرەوەی  " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " ، ئاشتی و هاریکاری و ئێرۆیی راگێندراوە .

 ئەم کۆنفڕانسە بە قسەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان و موحەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ئەفغانستان دەسپێدەبێ و بە سەرۆکایەتی مولوود چاووش ئوغڵوو و ئیدریس زەمان وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەفغانستان بەڕێوەدەچێ .

یەکەم دانیشتنی  " پرۆسەی ئەستەموڵ دڵی ئاسیا " لە ساڵی 2011 دا بە مەبەستی پەرەی هاریکاریەکانی ناوچەیی لە هەمبەر ئەفغانستان و بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی 14 وڵات بریتی لە تورکیا ، ئەفغانستان ، کۆماری ئازەربایجان ، چین ، هیندستان ، ئێران ، کازاخستان ، پاکستان ، روسیا ، عەرەبستان  ، تاجیکستان ، تورکمانستان و ئیمارات لە ئەستەموڵ بەڕێوەچوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت