دابەزینی بێوێنەی دڵخوازبوونی ترامپ لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446936-دابەزینی_بێوێنەی_دڵخوازبوونی_ترامپ_لە_سەروبەندی_هەڵبژاردنەکانی_کۆنگرێسی_ئەمریکا
لە کاتێکدا کە تا هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا تەنیا نزیکەی ٦ هەفتە ماوە، بەگوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ، ئاستی دڵخوازبوونی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی بێ وێنە و مێژوویی دابەزیوە. 
(last modified 2026-09-22T15:31:25+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2026 18:29 Asia/Tehran
  •  دابەزینی بێوێنەی دڵخوازبوونی ترامپ لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا

لە کاتێکدا کە تا هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسی ئەمریکا تەنیا نزیکەی ٦ هەفتە ماوە، بەگوێرەی ڕاپرسییەکی نوێ، ئاستی دڵخوازبوونی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی بێ وێنە و مێژوویی دابەزیوە. 

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی ڕۆیتەرز و ئایپسوس، ئاستی دڵخوازبوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ٣٢% دابەزیوە، کە نزمترین ئاستە لە خولی دووەمی سەرۆک کۆماریی ناوبراودا. هەڵبژاردنی نێواندەورەیی ئەمریکا لە ٣ی مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوەدەچێت و سەرجەم کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و نزیکەی یەک لەسەر سێی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیران بۆ دەستبەسەرداگرتن دەنگدانەوە. لە هەمان کاتدا بەرزبوونەوەی نرخی وزە، هەڵاوسان و تێچووی ژیان لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکایی دێنە ئەژمار.