پێداگری وەزیری نێوخۆی تورکیا لە سەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی داعش بۆ وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i371524-پێداگری_وەزیری_نێوخۆی_تورکیا_لە_سەر_پێویستیی_گەڕاندنەوەی_ئەندامانی_بیانیی_داعش_بۆ_وڵاتەکەیان
وەزیری نێوخوی تورکیا بۆجارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی تاقمی تیروریستیی داعش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2019 05:27 Asia/Tehran
  • پێداگری وەزیری نێوخۆی تورکیا لە سەر  پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی داعش بۆ وڵاتەکەیان

وەزیری نێوخوی تورکیا بۆجارێکی دیکە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئەندامانی بیانیی تاقمی تیروریستیی داعش .

 

بەپێی راپورتی رۆیتێرز ، سلێمان سۆیلوو رۆژی ھەینی گوتی ، حکومەتی تورکیا  لە رۆژی دوشەممەوە ئەندامانی بیانیی تاقمی تیرۆریستیی داعش دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان . 

وەزیری نێوخوی تورکیا وتیشی : تەنانەت ئەو داعشیانەش کە شارومەندیی ئەوان لە وڵاتەکانیان ھەڵوەشاوە ، دەگەڕێندرێنەوە . 

 سلێمان سۆلوو چەند ڕۆژ لەمەوبەر گوتبووی تورکیا ھۆتێلی داعشیەکان نیە و ئانکارا ئەندامانی ئووپایی داعش بۆ وڵاتەکانیان دەگەڕێنێتەوە . 

لە کاتی دەسپێکی دەسدرێژیی سەربازیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا راپۆرتی جیاجیا لە گیرانی دەیان ئەندامی داعش لە لایەن  تورکیاوە بڵاوبووەتەوە .