ڕەخنەی مەکرۆن لە ساتساتی بوونی ترامپ
ئهیلوول 26, 2026 12:27 Asia/Tehran
سەرۆککۆماری فەرەنسا بە وەبەر ڕەخنەدانی ڕاڕایی و ساتساتی بوونی هاوشانی ئەمریکایی خۆی، وتیشی: بەم شێوە کردەوە و هەڵوێستانەی ترامپ هەرگیز هیچ دەستەبەری و گەرەنتییەک سەبارەت بە هیچ شتێک دابین ناکرێت.
ئێمانوێل مەکرۆن وشداریدا سەبارەت بە بڕیاری ئەمدواییەی ترامپ لەسەر قەدەغەی هەناردەی گازۆیل لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتانی ئەورووپایی و وتی: ئەم بڕیارە نەک هەر لەسەر بازاڕەکانی جیهان، بەڵکوو لەسەر ئابووریی ئەمریکاش کاریگەرییەکی نەرێنیی دەبێت و هەڵکشانی توندی نرخەکانی لێ دەکەوێتەوە.
دوابەدوای هەڵکشانی نرخی گازۆیل لە ئەمریکا و گەیشتنی بە ئاستێکی بێوێنەی زیاتر لە شەش و نیو دۆلار بە هۆی شەڕی دژ بە ئێرانەوە، بڕیاره ترامپ پڕۆژەیاسای قەدەغەی هەناردەی گازۆیل بخاتە بەر باس و لێکدانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی گاردیەن؛ ئەورووپا نیوەی گازۆیلی هاوردەی خۆی لە ئەمریکا دەکڕێت.