حەماس: ئامادەی جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای ئاشتیی غەززەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i446992-حەماس_ئامادەی_جێبەجێکردنی_نەخشە_ڕێگای_ئاشتیی_غەززەین
بزووتنەوەی حەماس پێداگرت لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای ئاشتیی غەززە.
(last modified 2026-09-26T08:49:13+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2026 12:17 Asia/Tehran
  • حەماس: ئامادەی جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای ئاشتیی غەززەین

بزووتنەوەی حەماس پێداگرت لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای ئاشتیی غەززە.

حازم قاسم وتەبێژی حەماس وتی: جێبەجێنەکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس و نەخشە ڕێگای هاوپێوەند بەم ڕێککەوتنە، دەگەڕێتەوە بۆ نەیارەتی ڕژێمی زایۆنی لەگەڵ پابەندبوونی بە ڕێککەوتنەکە و هەروەها تەشەنەی دەسترێژکارییەکانیان دژ بە دانیشتووانی کەرتی غەززە، لە کاتێکدا کە ئێمە ئامادەی جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای غەززەین بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ و هەموو هەنگاوەکان لە لایەنی ئێمەوە هەڵگیراوە. حازم قاسم جەختیشی کرد: دەبێ هەموو لایەنەکان و لە سەرویانەوە حکومەتی ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاشتیی غەززە هەوڵ بدەن ئەرک و ئەستۆگرییەکانی خۆیان بەرامبەر بە دانیشتووانی غەززە بەجێ بێنن و بە پێی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە ڕێگا بدەن هێزە نێودەوڵەتییەکان بێنە نێو غەززەوە و هێزی داگیرکەری زایۆنی غەززە بەجێ بێڵێت.