داخستنی شاڕێکانی فەڕه نسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373100-داخستنی_شاڕێکانی_فەڕه_نسا_بۆ_دەربڕینی_ناڕەزایەتی_بە_زیادکرانی_باج_لەسەر_سوتەمەنی
ژمارێک لەشۆفیر لۆریەکانی ڕێکخراوی گواستنەوەو هاتووچۆی جاددەیی ئوروپا (OTRE) لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی لەلایەن حکومەتی "ئێمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ئەمڕۆ چەند شاڕێ و جاددەی سەرەکی لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەیان داخست.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2019 14:02 Asia/Tehran
  • داخستنی شاڕێکانی فەڕه نسا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی

ژمارێک لەشۆفیر لۆریەکانی ڕێکخراوی گواستنەوەو هاتووچۆی جاددەیی ئوروپا (OTRE) لەدرێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان بە زیادکرانی باج لەسەر سوتەمەنی لەلایەن حکومەتی "ئێمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ئەمڕۆ چەند شاڕێ و جاددەی سەرەکی لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەیان داخست.

داخرانی شاڕێکان کە لەکاژێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەس پێ بووە، بووە بەهۆی کێشەی ساز کرد بۆ ژمارێک لە میحوەرەکان بەتایبەت "ئیل دۆفرانس" شاڕێی حەوت ئەی لە "رون ئاڵپ" و شارێی ٧٥ ئەی لە "ئاوریون" .

دە رۆژ لەمەوبەریش، وەرزێرانی فەڕەنسی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە سیاسەتی ئابووریی حکومەت بەتراکتۆرەکانیان شاڕێکانی دەچنەوە پاریس، یان داخست و ترافیکێکی ٣٢٥ کیلۆمەتری و قەرەباڵغیان دروست کرد . ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان بە سیاسەتی ئابوریی حکومەت ناسراو بە بزووتنەوەی هێلەگ زەردەکان کە لە٢٦ی گەڵاڕێزانی ساڵی ڕابردوو-وە لەسەرتاسەری فەڕانسە دەس پێ ببوو، یەکساڵەیی خۆی وەپشت سەرناو پاریس و دەورووبەری لە رۆژی پێنج شەممەوە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی بەرفراوان بە بەرنامەی چاکسازیی لە سیستەمی خانەنشینین لەو وڵاتەدا.