سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرەو تاران کەوتە ڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i197638-سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق_بەرەو_تاران_کەوتە_ڕێ
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئسلامیی ئێران بەرەو تاران کەوتە ڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2015 14:54 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەرەو تاران کەوتە ڕێ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئسلامیی ئێران بەرەو تاران کەوتە ڕێ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی دەنگ و دیمەنی ئێران ، "سەلیم جبووری" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرلەئێوارێی هەینی بەمەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای بەرەو تاران بەجێ هێشت.


نووسینگەی جبووری ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی "عەلی لاریجانی" سەرۆکی پەرلەمانی ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەبارەت بە پەرەی پەیوەندیی دوولایەنە عێراق و ئێران وتووێژ دەکەن.