بەردەوامیی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447074-بەردەوامیی_هێرشی_ئاسمانی_و_تۆپخانەی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_باشووری_لوبنان
هێرشە تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها کردەوەی تێکدەرانەی سوپای داگیرکەر لە باشووری لوبنان ئێستایش هەر بەردەوامە.
(last modified 2026-09-28T15:47:53+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2026 19:17 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان

هێرشە تۆپخانەیی و ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی و هەروەها کردەوەی تێکدەرانەی سوپای داگیرکەر لە باشووری لوبنان ئێستایش هەر بەردەوامە.

ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی هێرشی بۆ سەر لوبنان، چەندین جار بە تۆپخانە "وادی زەبقین" لە باشووری لوبنانی بۆردومان کرد؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە هێرشێکی دڕندانەدا شارۆچکەی "کفەر تبنیت"یشیان کردە ئامانج.  هەروەها سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دەڤەری شارۆچکەی “حەداسا”یشیان بۆردومان کردووە. لەهەمان کاتدا هێرشێکی ئاسمانیی دیکە ناوچەی نێوان هەردوو شارۆچکەی "حەداسا" و "حاریس"ی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج. لەم هێرشەدا خانوویەکی نیشتەجێبوون لەو ناوچەیەدا کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا زیان و وێرانبوونێکی بەرفراوان بەر ئەو  باڵەخانەیە کەوت. پاش نیوەڕی ئەمڕۆیش سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی هێرشیان کردووەتە سەر دوو شارۆچکەی "کەفەر تبنیت" و "قەنتەرە". ڕژێمی زایۆنی لە ٢ی مارسەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر لوبنان دەستپێکردۆتەوە کە جگە لە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی لوبنانی، زیاتر لە ملیۆنێک کەسیشی ئاوارە کردووە و بەشێکی باشووری ئەم وڵاتە ئێستاش هەر لە ژێر داگیرکاریی ئەم ڕژێمەدایە. ئەوە لەکاتێکدایە کە لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژانی سەرەتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، بە نێوەندگیریی ئەمریکا، "ڕێککەوتنی چوارچێوە"ـیان واژۆ کرد؛ ڕێککەوتنێک کە ئامانجەکەی بە کۆتایی هێنانی شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حیزبوڵڵا ڕاگەیەندراوە، لە کاتێکدا ئەم ڕێککەوتنە ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی بەرفراوانیش بووەتەوە. ڕەخنەگران ئاماژە بە ناڕوونیی دۆخی یاسایی ڕێککەوتنەکە و نەبوونی خشتەی زەمەنیی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزە زایۆنییەکان دەکەن.