ناگۆیا ٢٠٢٦؛ پاڵەوانەتیی هێزمەندانەی عالیپوور بە شکاندنی ڕیکۆردی جیهان
ئهیلوول 28, 2026 19:16 Asia/Tehran
ئاسنهەڵگری تەمەن ٢٢ ساڵی ئێرانی لە دەستەی ٩٥ کیلۆگرام توانی لە یارییە ئاسیاییەکانی ناگۆیادا میداڵیای زێڕی ئەم ڕکابەرایەتییانەی بەدەست بێنێ.
عالیپوور لە لقی یەک زەربدا ئاسنی ١٨٠ کیلۆگرامی و لە دووزەربدا ئاسنی ٢١٨ کیلۆگرامی تۆمار کرد و بە تۆمارکردنی سەرجەم ٣٩٨ کیلۆگرام و بەدەستهێنانی پاڵەوانەتی، ڕیکۆردی هەموو جیهانی شکاند. نوێنەری کازاخستان بە ٣٩٤ کیلۆگرام بوو بە دووەم و ئاسنهەڵگری چینیش بە بەرزکردنەوەی سەرجەم ٣٨٤ کیلۆگرام میداڵیای برۆنزی بردەوە. ئەم زێڕە، یەکەم زێڕی تیمی ئاسنهەڵگرانی ئێران لە یارییە ئاسییانەکان دێتە ئەژمار، لە پاڵەوانەتی بێهداد سەلیمی لە یارییەکانی جاکارتا ٢٠١٨ بەملاوە.