Oct 12, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • عەبدولمەهدی : ئەنجامدەرانی دەسدرێژی بۆ سەر ناڕازیانی ئەم دواییەی ئێراق سزا دەدرێن

سەرۆک وەزیری و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق وتی : ئەنجامدەران و هۆکارانی دەسدرێژی بۆ سەر ناڕازیانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە لە هەر پلە و پێگەیەک دا بن سزا دەدرێن .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیرنا  ،عادڵ عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی  ئێراق ڕۆژی شەمە  لە بەیاننامەیکدا  بە  ڕاگەیاندنی  پێکهاتنی لێژنەی بە دوادا چوونی   ڕاستیەکان بۆ  ڕوون بوونەوەی  پشت پەردەی  ڕووداوەکان و توند و تیژیەکانی   ئەم دواییە لە بەغدا و حەوت پارێزگای دیکەی ناوەندی و باشووری  ئەو وڵاتە جەختی کرد لەسەر  سزادانی  ئەمجامدەرانی کوشتنی خۆپیشاندەران و هێزە  ئاسایشیەکان  لە هەر پێگە و پلەیەکدا بن .

بە پێی ئاماری  فەرمی  توند و تیژی و تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییە لە پێنج ڕۆژی ناڕەزایەتیەکانی  ئێراق ، 104 کوژراو و زیاتر لە شەش هەزار برینداری لێکەوتەوە .

  شێخ عەبدولمەهدی  کەربەلایی  خەتیبی نوێژی هەینی   کەربەلا و نوێنەری ئایەتوڵڵا  سیستانی و مەرجەعەی باڵای  ئێراقیش جەختی کرد دەبێ لە ماوەی دیاریکراودا  ئەنجامدەران و هوکارانی کوشتاری خۆپیشاندەرانی ناڕازی  ئەم دواییە  دیاری بکرێن و سزا بدرێن .

بۆچوونت