پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i386824-پیلانی_عەرەبستان_و_میرنشینە_یەکگرتووە_عەرەبییەکان_و_ڕژێمی_زایونی_بۆ_ئاژاوەنانەوە_لە_عێراق_دا
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی کرد بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2020 13:20 Asia/Tehran
  • پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا

نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق باسی پیلانی عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی کرد بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی «ئەلمەعلومە»، «عەبدولئەمیر تەعییان» نوێنەری فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق وتی:عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و ڕژێمی زایونیی لە ھێندێک لە ھەڵسوڕاوان لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقاڕ بۆ ئاژاوە دروست کردن و گڕتێ بەردانی ئەم شارە داکۆکییان دەکرد.

«تەعییان» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووداوەکانی ناسریە و بوونی بەندیخانەی «ئەلحوت» کە داگری زیندانییە ئیماراتی و سەعودییەکانە، دەبێتە ھۆی دروست بوونی نیگەرانی لەم ناوچەیەدا، وتیشی: دارەدەستەکانی عەرەبستان و ئیمارات و ڕژێمی زایونی بۆ ناردنی پارە بۆ ئاژاوەچییەکان لە شاری زیقاڕ داکۆکییان لێ دەکەن.

شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق بە تایبەت بەغداو ناسریە لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گردبوونەوەی ناڕازییان لە سەر بێکاری و شڵەژاویی  ئابووریی و دەستکورتی و ھەژاری بە خۆیەوە دەبینێت.