٢ میداڵیای برۆنز بۆ ئێران لە ڕکابەرایەتیی کاراتەی وانی ژاپۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i368339-٢_میداڵیای_برۆنز_بۆ_ئێران_لە_ڕکابەرایەتیی_کاراتەی_وانی_ژاپۆن
وەرزشوانانی ئێران لە پێنجەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەی وانی ژاپۆن بە بردنەوە لە خەنیمەکانیان لە دیداری ڕیزبەندی دوو میداڵیای برۆنزیان بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2019 09:07 Asia/Tehran
  • ٢ میداڵیای برۆنز بۆ ئێران لە ڕکابەرایەتیی کاراتەی وانی ژاپۆن

وەرزشوانانی ئێران لە پێنجەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەی وانی ژاپۆن بە بردنەوە لە خەنیمەکانیان لە دیداری ڕیزبەندی دوو میداڵیای برۆنزیان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دیدارەکانی ڕیزبەندی پێنجەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەی وانی ژاپۆن ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە کاتێکدا درێژەی پێدرا کە "مەجید حەسەن نیا" لە کێشی خوارووی ٦٠ کیلۆگرام و "بەهمەن عەسگەری" لە کێشی ٧٥ کیلۆگرام بە بردنەوە لە خەنیمەکانیان میداڵای برۆنزیان بە خۆ تەرخان دا.

حەسەن نیا پێشتر لە ڕکابەرایەتییەکانی پاریس لە فەرەنسا  و شانگهای لە چین، بە ڕیز میداڵیایەکی زێڕ و میداڵیایەکی برۆنزی کردبوویە مل.

عەسگەریش پێشتر لە سالزبورگی ئوتریش میداڵیای برۆنزی بردبوویەوە.

پێنجەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەی وان لە ساڵی ٢٠١٩ لە شەشەمی سێپتەمبەرەوە بە میواندارێتیی تۆکیۆی پێتەختی ژاپۆن دەست پێ بووە و تیمی ئێران لە دوو بەشی کاتا و لێژنەی ژنان و پیاواندا لەگەڵ خەنیمەکانی چۆتە مەیدانەوە.