گەشتە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سوریا بەردەوامن
سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەگەلێکی پارێزگای دەرعای سووریا گەشتیان لێداوە.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئەم هێزە سەربازییانە بە پشتیوانیی دوو تانک و ترۆمبیلێکی زرێپۆش لە دەروازەی سنووری گردی ئەبو گیتارەوە تا ناوچەی غورفە موجحیم لە دەڤەری دەرعا دەوریان داوە. ئەم داگیرکارییەی زایۆنییەکان لە کاتێکدا بەردەوامە کە حکومەتی کاتیی جۆلانی هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بەوە نیشان نەداوە و ئەمەش نیگەرانی خەڵکی سوریای لێکەوتووەتەوە. لە دوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سوریا لە پاییزی ساڵی ١٤٠٣، ڕژێمی زایۆنی بۆشاییە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتەی قۆستۆتەوە و بە بۆردومانکردنی ناوەندە بەرەڤانییە گرنگەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم وڵاتە، لە ناوچەی قونەیترە لە باشووری سوریا پێشڕەوی کردووە. هەروەها ڕژێمی زایۆنی دەستی گرتووە بە سەر ناوچەگەلێکی باشووری سوریا، لەوانە چیا ستراتیژیکەکانی "جەبەلو شێخ".