ئێران بوو بە پاڵەوانی کارتەوانی روسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i369700-ئێران_بوو_بە_پاڵەوانی_کارتەوانی_روسیا
لە شەشەمین قۆناغ لە لیگی نایابی کاراتەوانی ساڵی 2019 ، هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنز بە پاڵەوانەتی گەیشت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2019 04:45 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی کارتەوانی روسیا

لە شەشەمین قۆناغ لە لیگی نایابی کاراتەوانی ساڵی 2019 ، هەڵبژاردەی ئێران بە وەدەسهێنانی سێ مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و یەک برۆنز بە پاڵەوانەتی گەیشت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، شەشەمین قۆناغی لیگی نایابی کاراتەوانی ساڵی 2019 کە لە رۆژی هەینیەوە بە ئامادەبوونی 642 کاراتەکا لە 85 وڵات لە مۆسکۆی پێتەختی روسیا دەست پێببوو ، رۆژی یەکشەممە بە ناساندنی تاک و تیمە سەرکەوتووەکان کۆتایی پێهات .

 بە پێی ئەم راپۆرتە ،  هەڵبژاردەی ئێران لە دوو بەشی کاتا و کومیتەی پیاوان و ژنان لەم پێشبڕکێیەدا بەشداری کردبوو .

 لەم پێشبڕکێیانەدا ئیسپاینا بە دوو مەدالیای زێڕ ، یەک زیو و دوو برۆنز بە پلەی دوهەم گەیشت و کۆماری ئازەربایجان بە 2 زێڕ و یەک برۆنز بوو بە سێهەم .