Nov 05, 2019 18:39 Asia/Tehran
  • گەیشتنی ساڵەهاتی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع)

ڕۆژی هەینی رێککەوتی 8ی ڕەبیعولئەوەلی 1441ی کۆچی مانگی، بەرامبەرە لەگەڵ ساڵەهاتی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حەسەن عەسکەری (ع).

ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە ساڵی 232ی کۆچی مانگی لە شاری مەدینە لەدایک بوو.باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام هادی (ع) لە نەوەکانی پێغەمبەری نازداری (د.خ)، خاوەنی گەلێ خووخدەی جوانی مرۆڤانە بووە و دایکی خۆشەویستیشی ، ئافرەتێکی زانا و خێرخواز بووە.

ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) پاش شەهیدبوونی باوکی بەڕێزی ڕێبەرایەتی ئایینی موسڵمانانی وەئەستۆ گرت. ئیمام حەسەن عەسکەری (ع) لە ماوەی شەش ساڵ ئیمامەتی خۆیدا سێ ساڵی لە بەندیخانەی خەلیفەکانی عەباسیدا تێپەڕاند و ئەنجام لە تەمەنی 28 ساڵاندا و لە ڕۆژی هەینی هەشتەمی رەبیعولئەوەلی ساڵی 260 کۆچی مانگی لەناکاو هەواڵی شەهید بوونی ئەو ئیمامە بەڕێزە بە هۆی دەرمانخوارد کردنی لەلایان موعتەمەدی خەلیفەی عەباسیەوە لە سەرانسەری شاری سامەڕادا بڵاو بووەوە.
 

بازاڕەکان داخران و ئاپۆرەی خەڵکی لێقەوماو، کە بۆ ساڵانێکی زۆر خۆشەویستی خۆیانیان لە ئاست ئەو ئیمامە بەڕێزە بە هۆی سەرکوتکاری نیزامی دەسەڵاتداری ئەو سەردەمە شاردبووەوە، بە گریان و شین گێڕی بەرەو ماڵی ئیمام وەڕێ کەوتن. دەڵێن سامەرا هەتا ئەو کاتە وەها ئەسپەردەکردن و بەڕێ کردنی تەرمێکی بەخۆیەوە نەدیتبوو.

یەکێک لە هاوڕێیانی نزیکی ئیمام هادی، ئیمام حەسەن عەسکەری و ئیمام مەهدی (ع)، واتە عوسمانی کوڕی سەعیدی عەمری، بەرپرسی غوسڵ و کەفن وناشتنی حەزرەت بوو. "جەعفەر"ی برای ئیمام حەسەن عەسکەری (ع)یش بەنیازی نوێژ کردن لەسەر تەرمی پیرۆزی ئیمام حەسەن بوو کە لەناکاو منداڵێک هاتە نێو کۆڕەکە و فەرمووی: "مامەگیان، ڕاوەستە! من بۆ نوێژ کردن لەسەر تەرمی باوکم شیاوترم." ئەو زارۆکە، تاقە منداڵەکەی ئیمام حەسەن عەسکەری واتە ئیمام مەهدی (عج) بوو کە پاش نوێژ کردن لەسەر تەرمە پیرۆزەکەی باوکی و ناشتنی ئەو حەزرەتە، گەڕایەوە ماڵ و لەوەو بەدوا ئیدی کەس ئەو حەزرەتەی لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا نەدیت.
 

کاتێک  ئیمام حەسەن عەسگەری(ع) یانزەهەمین ئیمام لە نەوەکانی پێغەمبەری نازداری ئیسلام(د.خ)، شەهید بوون، دوژمنانی ڕێگای حەق ،  وایان بیر دەکردەوە ئیتر ئیمامێک و ڕێشاندەرێک لە زەوی نەماوەتەوە تا خەڵک هیدایەت بکات. بە ڕای ئەوان ئیتر ڕزگاریدەرێک لە نەوەکانی ڕەسوڵی خۆدا(د.خ) نەماوەتەوە تا خەڵک بەرەو فیترەت و سرشتی ئیلاهی خۆیان رێنموونی بکات و دڵەکان بانگ کات بەرەو حەق.

دوای شەهادەتی ئیمام حەسەنی عەسگەری(ع)هەواڵی هەبوونی کورێک بەناوی مەهدی بڵاوبوویەوە تەنیا یارانی نزیک ئیمام حەسەن عەسگەری(ع)ئاگاداری ئەم بابەتە بوون.حەزرەتی مەهدی (ع) پێنج ساڵ تەمەنی بوو کە نوێژی خوێند بەسەر تەرمی پاکی باوکی بەڕێزی و هەمووان بۆ یەکەم جار،سیمای نورانی و جوانیان دیت.

بەڵێی زەوی هیچکات بێ ڕێشاندەر و هیدایەتکاری ئیلاهی نامێنێتەوە. حەزرەتی مەهدی(عج) کوری ئیمام حەسەن عەسگەری(ع)، لە نەوەکانی پاکی ڕەسوڵی خۆدا(د.خ) مایەوە تا بە دەرکەوتنی ،ڕێگای ئاسمان بۆ زەوین بکاتەوە.دەستپێکرانی ئیمامەتی حەزرەتی مەهدی(عج) ڕزگاری دەری مرۆڤانی لە هەموو موسولمانانی جیهان پیرۆز بێت.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت