داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی سەتی٤٠ زیاد ده‌كات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i444935-داهاتی_سلێمانی_نزیكه_ی_سەتی٤٠_زیاد_ده_كات
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی زیاتر له‌ نۆزدە ملیار و حەفتا ملیۆن و٨٣٣ هه‌زار دیناره‌، كه‌ سەتی نەوەدوپێنجی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.
(last modified 2026-02-27T12:46:02+00:00 )
شوبات 27, 2026 18:29 Asia/Tehran
  • داهاتی سلێمانی نزیكه‌ی سەتی٤٠ زیاد ده‌كات

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی بڕی زیاتر له‌ نۆزدە ملیار و حەفتا ملیۆن و٨٣٣ هه‌زار دیناره‌، كه‌ سەتی نەوەدوپێنجی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

 ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نۆزدە ملیار و حەفتا ملیۆن و ٨٣٣ هه‌زار و٢٤٦ دینار بووه‌، به‌جۆرێك كه‌ سەتی٩٥ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته‌ رۆژی ١٤ی شوبات تاوه‌كو ٢٠ی ٢٠٢٦، بڕی سێزدە ملیار و ٦٣٦ ملیۆن و ٦٦٥ هه‌زار و ٨٤٧ دینار بوو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر لە سەتا ٣٩ زیادیكردوه‌.