کانونی یه‌که‌م 04, 2019 14:09 Asia/Tehran
  • پارێزگای کرماشان لە ساڵی 2020 دا دەبێتە میوانداری فستیڤاڵی نیودەوڵەتی گەشتیاریی گوندەکان

پارێزگاری کرماشان گوتی: ئەو پارێزگایە لە ساڵی 2020دا دەبێتە میوانداری فستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەشتیاری گوندەکان.

هووشەنگ بازوەند لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی دووەمین فستیڤاڵی نیشتمانی ئەنیمەیشن و بەرنامە بووکەڵەوانیە تلەڤیزیۆنیەکانی ئێران کە لە هۆڵی ئینتیزاری کرماشاندا بەڕێوە چوو گوتی: فستیڤاڵی ئەنیمەیشن هەلێکی لەبار و گونجاو بۆ کرماشان دەڕيخسێنێت هەتا سیمای جوانی ئێرانی ئیسلامی واتە کرماشان بە گشت وڵات و سەرانسەری دونیا بناسێنین.

بەرخۆدان و خۆڕاگری دلێران و 10 هەزار شەهیدی پارێزگای کرماشان، 4200 شوێنەواری مێژوویی  شارستانیەتی گەورە و بەشکۆی کرماشان و مەڵبەندە چواروەرزەکەی دەبێ بە هەمووان بناسێنرێت.

ئەو لەدرێژەشدا گوتی بەو هۆیەوە کە شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس لەسەر ئێران هەر لەم پارێزگایەوە دەستی پێ کرا و لێرەشدا کۆتایی پێ هات دەبێ کرماشان بە سینگی وڵات بزانین، ئەم سینگە بەرفراوانە، ئۆپەراسیۆنی مێرسادی تێدا ڕوویدا کە بۆ هەتا هەتایە لە مێژووی ئێرانی ئیسلامیدا بە یادگار دەمێنێتەوە.

هەرێمی جوان، خاکی چاک، ژێرخانی ئاسنەڕێ و فڕۆکەخانە، بوونی 16 بەنداوی مەخزەنی، دوو گومروکی نێودەوڵەتی، 6 بازاڕچەی سەرسنوور، بەهرە وەرگرتن لە سەتی 70ی قیلەتاوی سرووشتیی وڵات، نێوبانگی جیهانی لە بواری بەردە ڕازێونەرەکان، جیاوازی و جۆراوجۆری چەشنەکانی گژوگیا، بوونی 50 ناوچەی گەشتیاری، 4200 شوێنەواری مێژوویی و گەشتیاری نیشتمانی و جیهانی و وەرگرتنی نازناوی دەروازی عەتەباتی عالیات، هەموو ئەوانە بواری بۆ گەشە و پێشکەوتی پارێزگای کرماشان خۆش کردوون.

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت