نەسیری، پلەی دووەمی پاڵەوانیەتیی بەرزکردنەوەی قورسایی جیهانی بەدەست هێنا
عەلیڕەزا نەسیری، وەرزشوانی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران لە دەستەی ١١٠ کیلۆگرام لە گرووپی ئەی پێشبڕکێ جیهانییەکانی چین توانی لە جوڵەی دوو زەبردا میدالیای زیو بەدەست بێنێ.
پێش نەسیری، عەلی عالی پوور لە دەستەی نەوەدو پێنج کیلۆگرام، سێ میدالیای بڕۆنزی بۆ هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران، وەرگرتبوو.
عەلیڕەزا نەسیری لە گرووپی ئەی دەستەی سەدو دە کیلۆگرامی پێشبڕکێی جیهانیی٢٠٢٦ی بەرزکردنەوەی قورسایی کە لە شاری "نینگبۆ"ی چین خەریکە بەڕێوە دەچێ، لەگەڵ خەنیمەکانی کەوتەململانێ وڕکابەریی. نەسیری لە جووڵەی دوو زەبردا بە دووسەدو سی و دوو کیلۆگرام، میدالیای زیوی وەرگرت و بەگشتیش توانی بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی چوارسەدو هەژدە کیلۆگرام، میدالیای زیو بەدەست بێنێ.
بەرلەوە، عەلی عالی پوور لە دەستەی نەوەدو پێنج کیلۆگرام، سێ میدالیای بڕۆنزی بۆ هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران، بەدەست هێنابوو.