ئێران بوو بە پاڵەوانی وەرزشە ڕەزمییەکان
تشرینی دووهم 07, 2026 18:34 Asia/Tehran
پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وەرزشی ڕەزمی "تەوان" بە بەشداریی شەش تیم لە تاران بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا تیمی پێران پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وەرزشە ڕەزمییەکانی "تەوان" بە بەشداریی وڵاتانی ئێران، گورجستان، پاکستان، عێراق، ئەفغانستان و ئەرمەنستان لە شاری ڕەی بەڕێوەچوو. ئەم ڕکابەرایەتییانە لە سێ ڕنجی تەمەنیی تازەلاوان، لاوان و گەورەساڵان و لە دوو بەشی فایتی هێزمەندانە و وەرزشە تاکەکەسییەکان پێوشوێن گیردرا کە لە ئاکامدا دوای کۆکرانەوەی خاڵە تاکەکەسی و تیمییەکان، ئەوە تیمی ئێران بوو کە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. تیمەکانی ئەرمەنستان و ئەفغانستانش بەڕیز بوون بە دووەم و سێهەم.