زۆرانی فەرەنگیی جامی ئاکسیۆنۆف؛ تیمی ئێران بوو بە دووەم
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i448014-زۆرانی_فەرەنگیی_جامی_ئاکسیۆنۆف_تیمی_ئێران_بوو_بە_دووەم
 تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی فرەنگیی ئێران لە ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتیی جامی ئاکسیۆنۆفی ڕووسیا بە بەدەستهێنانی میداڵیایەکی زێڕ و میداڵیایەکی زیو و دوو بۆنز پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرایەتییانەی بەدەستهێنا.
(last modified 2026-11-08T15:39:13+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2026 17:07 Asia/Tehran
  • زۆرانی فەرەنگیی جامی ئاکسیۆنۆف؛ تیمی ئێران بوو بە دووەم

 تیمی هەڵبژاردەی زۆرانی فرەنگیی ئێران لە ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتیی جامی ئاکسیۆنۆفی ڕووسیا بە بەدەستهێنانی میداڵیایەکی زێڕ و میداڵیایەکی زیو و دوو بۆنز پلەی دووەمی ئەم ڕکابەرایەتییانەی بەدەستهێنا.

ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتی زۆرانی فەرەنگیی جامی ئاکسیۆنۆف لە شاری "نووسیبڕێسک"ی ڕووسیا بەڕێوە چووە.
تیمی ئێران لە لایەن ئیلیا عەلیخانییەوە لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام میدالیای زێڕی بەدەست هێنا، ئەمیر مەهدی سەعیدی نەوا لە کێشی ٨٢ کیلۆگرامدا میدالیای زیوی بردەوە و ئەمیر عەلی حەیدەری لە کێشی ٦٠ کیلۆگرام و محەمەد میعراجی مەهمەدی لە کێشی ٧٢ کیلۆگرامیش میدالیای بۆنزیان کردەمل.
تیمی ئێران لەم ڕکابەرایەتییەدا تەنیا لە ٦ کێشدا زۆرانبازی هەبوو، سەرباری ئەوەش بوو بە دووەم.