شوبات 21, 2020 00:15 Asia/Tehran
  •  دەرهێنەری ئێرانی براوەی خەڵاتی ژنی بەرزترو ژنی سەرکەوتووی جیهانی ئیسلام

"نێرگس ئابیار"ی دەرهێنەرو نووسەریی ئێرانی خەڵاتی ژنی بەرزترو ژنی سەرکەوتووی جیهانی ئیسلام بەنێوی خەڵاتی "ژنانی پێشەنگ"ی لە پاکستان وەدەست هێنا.

خەڵاتی ژنانی پێشەنگ ٢٠٢٠ لەلایەن کۆمپانیای داڕشت و داهێندراوو یەکەمین خولی بە ئامادەبوونی عارف عەلەوی سەرۆکی پاکستان و عومران ئیسماعیلی پارێزگاری ئییالەتی سنو تاقمێک کاربەدەست و کەسایەتی ڕامیاریی ئابووری کەلتووری و هونەری پاکستان و دیپلۆماتەکانی نیشتەجێی کراچی لە پارێزگای ئیالەتی سیند بەڕێوە چوو.

لەمیانەی ئەو ئاهەنگەدا ڕێز گیرا لە نێرگس ئابیاری دەرهێنەریناسراوی ئێرانی لە کەرتی نێودەوڵەتی و فووزیا سەعید نوسەرو چالاکی کۆمەڵایەتی ژنان و سیمین جەمالی بەرپرسی ئۆرژانس و جەلیلا هایدەر پارێزەرو چالاکی بواری مافی مرۆڤ  لە کەرتی نیشتمانی پاکستان دا.

نێرگس ئابیار یەکێک لە ژنانی ڕۆماننوسی سەرکەوتوو لە ماوەی بیست ساڵی رابوردوی ئێران دایەو کە لە دە ساڵ لەمەو بەرەوە بە سازکردنی چەند فیلم لە بواری پاڵەوانی ژنی  چیرۆکەکانی توانی ببێتە دەرهێنەرێکی ناسراو لە سینەمای ئێران دا.

ناوبراو بە سازکردنی فیلم گەلی شیاری ١٤٣ نەفەس و ئەو شەوەی کە مانگ پڕ بۆوە سنووری سینەمای ئێرانی بەزاندو زۆر خەڵاتی نێودەوڵەتی وەدەست هێنا.

بوونی ئەو دەرهێنەرو نووسەرە ئێرانی یە لە کراچی و وەرگرتنی خەڵاتی ژنانی پێشەنگی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لەلایەن کەسایەتیە هونەری و سینەمایە کانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیەکی بەربڵاوی لێ کرا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت