ئه‌یلوول 29, 2020 16:32 Asia/Tehran
  • یانەی نەورۆز سێ یاریزانی ئاستبەرزی بەرەولای خۆی ڕاکێشا

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى «نه‌ورۆز»ی به‌شداری پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى عێراق ، سێ گرێبه‌ستى بۆ به‌هێزکردنى ریزه‌کانى ئه‌نجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتی بەشی وەرزشیی ماڵپەڕی پی یوکەی میدبا، تیپى تۆپى پێى یانه‌ى «نه‌ورۆز» کە بە‌شداری پاڵاوتنه‌کانى خولى پله‌یه‌کى عێراقە، به بەرمی ، «یاسر ناجی» یاریزانی پێشووی یانەکانی «سامەرا ، به‌له‌د ، زێرەڤانی٫هەندرێن» بۆ خولی پلەیەکی عێراقی گواستەوە ریزەکانی و بۆ ماوه‌ى وه‌رزێک گرێبه‌سته‌که‌ى ئیمزا .

هاوکات یانه‌که‌ى شارى سلێمانى به‌ره‌سمى «محه‌مه‌د دلاوه‌ر»ى یاریزانى لاوى خسته‌ ریزه‌کانى که‌ پێشتر له‌ ریزه‌کانى یانه‌ى سیروانى نوێ بووه‌.

دوێنێشى به‌ ره‌سمى  نه‌ورۆز «رێکان رزگار»ى یاریزانى دیارى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى بۆ یانەکەی ڕکێشا .

سەرپەیڤ

بۆچوونت