گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێرانی بۆ قۆتاغی پێش کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i388212-گەییشتنی_تیپی_نیشتیمانیی_شەترەنجی_پیاوانی_ئێرانی_بۆ_قۆتاغی_پێش_کۆتایی_جامی_گەلانی_ئاسیا
تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێران توانی لە کێبەرکێی ھەڵبزاردەی پاڵەوانانی ئاسیا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 12:38 Asia/Tehran
  • گەییشتنی تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێرانی بۆ قۆتاغی پێش کۆتایی جامی گەلانی ئاسیا

تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێران توانی لە کێبەرکێی ھەڵبزاردەی پاڵەوانانی ئاسیا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت، بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێران توانی مۆڵەتی بەشداری لە قۆناغی پێش کۆتایی کێبەرکێکانی جامی گەلانی ئاسیا بە سەرکەوتن بەسەر «سەنگاپوور»دا مسۆگەر بکات.

لەم کێبەرکێیانەدا کە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو، تیپی پیاوانی ئێران سە رەتا توانی لە یاریی چوون دا بە چوار_سیفر لەد «سەنگاپوور» بباتەوەو لە یاریی گەڕانەوەش دا دوو بە دوو وەک یەک بێنەوە کە بەم دەرەنجامە تیپی پیاوانی ئێران گەییشتە قۆناغی دواتر.

تیپی پیاوانی ئێران بۆ ئامادە بوون لە فیناڵی ئەم کێبەرکێیانە سبەینی لەگەڵ ئوسترالیا یاری دەکات. ھەروەھا لە کێبەرکێکەی دیکەی ئەم قۆناغەدا کازاخستان و ھیند پێکەوە ململانێ دەکەن.

 تیپی نیشتیمانیی شەترەنجی پیاوانی ئێران پێکھاتوو لە «پویا ئیدەنی»، «پەرھام مەقسودلو»، «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی»، « ئیحسان قائیم مەقامی» و «ئاریەن غوڵامی» لەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ خەنیمەکانیاندا کێبەرکێ دەکەن.