یەمەنییەکان فڕۆکەی جەنگی ئێف١٥ی سعودییان خستە خوارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446794-یەمەنییەکان_فڕۆکەی_جەنگی_ئێف١٥ی_سعودییان_خستە_خوارەوە
هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سەعوودیان خستۆتە خوارەوە.
(last modified 2026-09-16T14:51:07+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2026 18:17 Asia/Tehran
  •  یەمەنییەکان فڕۆکەی جەنگی ئێف١٥ی سعودییان خستە خوارەوە

هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بڵاو کردەوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سەعوودیان خستۆتە خوارەوە.

هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سعودیمان لە کاتی گەشتلێدانی لە ئاسمانی پارێزگای مەریب خستە خوارەوە. فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٥ی سعودی لە کاتی ئەرکێکی دوژمنکارانەدا بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی سەر بە سعودیا بە مووشەکێکی بەرهەمهێنراوی خودی یەمەن خراوەتە خوارەوە.

محەمەد عەبدولسەلام سەرۆکی لێژنەی دانوستانکاری نیشتمانیی یەمەن، وتیشی: خستنەخوارەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی عەرەبستان، سروشتی ڕژێمی سعودیا و درۆ بوونی بانگەشەکانی ئاشکرا کرد؛ هەرچەندە هێرشی سعودیا بۆ سەر وڵاتی ئێمە پێویستی بە سەلماندن نییە. ئۆپراسیۆنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە شەڕکەری سعودیا هەڵگری پەیامێکی وشدارە بۆ ناوچەکە و جیهان کە وریا بن نەکەونە داوی پڕوپاگەندەی ڕەشی سعودییەکان. ئەم ئۆپەراسیۆنە پڕ بەرەکەتە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توانای ئاسمانی یەمەن زیاتر بووە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی سەروەریی نیشتمانی.