Sep 22, 2019 17:42 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر یەمەن  - بێ متمانەیی ڕیاز بە ڕاگرتنی پەلاماری حوسیەکان

سەرچاوە سەربازیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند : سەرەڕای ڕاگرتنی پەلاماری یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی هێزە سەعوودیەکان ، ئەو وڵاتە پەلامار بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی یەمەنیان ڕانەگرت .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئەلمەسیرە  یەحیا سەریع  وتەبێژی  هێزە چەکدارەکانی یەمەن  شەوی  یەک شەمە  ڕایگەیاند  کە  فڕۆکەی شەڕکەری عەرەبستان  ڕۆژی شەمە  39 جار ناوچە  ئاوادانەکانی  ئەو وڵاتەیان بوردمان کرد .  پەلاماری عەرەبستان بو سەر ناوچە ئاوادانەکانی  یەمەن  لە حاڵێکدایە کە شەوی شەمە  ئەنجومەنی  باڵای  سیاسی  یەمەن  ڕایگەیاند بوو  کە  پەلاماری مووشەکی بۆ سەر عەرەبستان بە شێوەی   مەرجدار  ڕادەگرێت  و هیوادارە  کە  ئەو  کارە  هاوڕێ بێت  لە گەڵ وڵامی  پوزێتیڤی هاوپەیمانی سەعوودی . لە هەمان حاڵدا  مارتین  گریفیتس  نوێنەری  ڕێکخراوی  نەتەوەکان  لە کاروباری یەمەن  ڕوژی شەمە   پێشوازی کرد  لە کردەوەی بزوتنەوەی  ئەنساڕوڵڵا  بۆ ڕاگرتنی  پەلاماری مووشەکی  بۆ سەر هاوپەیمانی  سەعوودی  و وتی  هیوادارە لایەنی  بەرانبەریش  هەر  ئەو سیاسەتە لەبەر بگرێت . هەواڵی  ڕاگرتنی  مەرجداری  ئەنساڕوڵڵا بۆ پەلامار بۆ سەر دامەزراوە سەعوودیەکان  چەن ڕۆژ دوای  ئەوە  بە دی هات  کە دوو پاڵاوتگەی  بەقیق و هەجەرە خەریس سەر بە کومپانیای  ئارامکو لە ڕوژهەڵاتی  ئەو وڵاتە  کەوتە بەر پەلاماری  دە  فڕۆکەی  شەڕ کەری یەمەنی .

سەرپەیڤ

بۆچوونت