کانونی دوھەم 16, 2020 17:09 Asia/Tehran
  • درێژەی سازکرانی شارۆچکەی  زایوینی نشین لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین

وەزیری ئابووری ڕژیمی زایونی باسی کرد لە درێژەی شارۆچکەسازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  " ئیلی کوهەن  "وەزیری  ئابووری  ڕژیمی  زایونی شەوی  پێنجشەمە لە سەردانی لە شاروچکەی زایونینشینی  " بیت ئیل " وتی   ئیسرائیل درێژە  ئەداتە  سازکردنی پارۆچکە  لە  سەرانسەری  سەرزەوینە داگیرکراوەکان . لە هەمان  پێناوەدا  "نەفتالی بنێت " وەزیری شەڕی  ڕژیمی زایونی  لە دامەزراندنی  حەوت ناوچەی  پارێزراو لە کەرتی ڕۆژئاوایی و گەشەی  دوازدە ناوچەی  دیکە  هەواڵی دا .  فەلەستینیەکانی دانیشتووی  کەرتی  ڕۆژئاوایی  ئەو  بڕیارەی   ڕژیمی  زایونیان  لە پێناو  کەم کردنەوەی دەسەڵاتی   سازکردنی  خەڵکی فەلەستین و هەروەها بیانوویەک بۆ شارۆچکە سازی لە داهاتوودا  دەزانێ .  ڕژیمی زایونی  لە س اڵی 2019 گەڵاڵەی  سازکرانی  دە هەزار یەکەی  نیشتەجێبوونیان پەسەن کرد  . ئەوە  لە  حاڵێکدایە  کە لە ماوەی  دوو ساڵی  ڕابردوو   ڕەزامەندیان  دەربڕی  لە گەڵ   ساز کردنی  شەش هەزار  و 800  یەکەی نیشتەجێبوون  لە  سەرزەوینە  داگیرکراوەکان  . ئامارە دراوەکان  لە لایەن   بزووتنەوەی  زایونی  " ئاشتی  ئێستا " یش  نیشان  ئەدات  ئێستاکە 132  شارۆچکەی زایونی نشین  و 212 بنکەی  پارۆچکە نشینی   لە کەرتی ڕۆژئاوایی  ساز کراوە  کە 428 هەزار زایونی  لەوێ  نیشتە جێین .

بۆچوونت