جەنایەتی جەنگیی تازەی سعوودییەکان لە یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سعودیا بە پەلاماردانی شاری موخا لە ڕۆژاوای پارێزگای تەعز، ١٤ شاروومەندی یەمەنییان بە چەندین منداڵیشەوە شەهید و بریندار کرد.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی یەمەندا هاتووە ئەم پەلامارە ژێرخانی مەدەنی کردۆتە ئامانج و شوناسی بەئەنقەستبوونی ئەم جەنایەتەی سەلماند. ئەم جەنایەتە بەشێک لە سیاسەتی پلانبۆداڕێژراوی دەسدرێژکارانی سعوودیە کە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانەکان دەکاتە ئامانج و جەنایەتێکی جەنگی تەواو دێتە ئەژمار. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش وتوویەتی: ژمارەی سەرجەم هێرشی ئاسمانی و مووشەکی دەستدرێژکاران لە دەستپێکی خولی تازەی شەڕەوە گەیشتووەتە ٩١٧ هێرش. یەحیا سەریع وتی: ئەم دەستدرێژییە بەربڵاو و جەنایتکارانەیە بە یارمەتیی خوای گەورە بێ وەڵام نامێنێتەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەریش ڕایگەیاندووە ١٣٠ هەزار یەمەنی لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئاوارە بوونە.