کانونی یه‌که‌م 02, 2019 17:34 Asia/Tehran
  •  سیناریۆی دەسەڵات لە عێراقی پاش عەبدولمەهدی

ۆکار و شوێنهاتەکانی دەس لە کار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق

عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە ٢٩ی نۆڤمبەر رایگەیاندبوو بەنیازە دەست لەکاربکێشێتەوە، لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئامادە بوو.لەو دانیشتنەدا، پرسی لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیران و ئەرکەکانی حکومەت بۆ بردنەپێشی کاروباری رۆژانەی وڵات بەگوێرەی دەستور پاش لەکارکشانەوە تاووتوێ کرا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدانیشتنی کابینەدا، جەختی کرد لەسەر بنەمای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سیستەمێکی دیموکراتیکدا و وتی کە هاتنەدی بەرژەوەندییەکانی گەل، ئامانجێکە کە هەموو شتێک لەبەرامبەریدا بێ بایەخ دەبێ.

ناوبراو وتیشی: حکومەت هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ وەڵامدانەوە بە داواکاریی خۆپێشاندەران و پاکێجی چاکسازیەکان، دانان و لابردنی ژمارێک بەرپرس لەسەر دەسەڵات، پارچە پارچەکرانی زەوینەکانی تایبەتی نیشتەجێبوون، ڕەشنووسی یاساوڕێسای گرینگی وەک یاسای هەڵبژاردنەکان، کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی فدراڵ، کەیسی پۆستە بەوەکالەتەکان، ئامادەکرانی بودجەی حکومەتی فیدراڵ و هەنگاونان لەسای بەرنامەی حکومەتێکی تۆکمە لەوێنەی ئەو هەوڵ وهەنگاوانە بوو.

عەبدولمەهدی لەدرێژەی قسەکانیدا داوای لە پەرلەمان کرد لەدانیشتنی داهاتوودا، ڕێکارێکی شیاو بدۆزێتەوەو داواشی لە ئەندامانی حکومەت کرد درێژە بدەن بە کارەکەیان هەتا کاتی پێکهاتنی حکومەتی نوێ.

لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندیی ڕاگەیێندرا لەگەڵ واز لە کارهێنانی سەرۆکی نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی و بەرپرسی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران.

کشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  لە کاتێکدایە کە بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دانیشتنێکی نائاسایی رێک بخات سەبارەت بە تاووتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق و خۆپیشاندانەکان.

بەگوێرەی دەستووری عێراق بە قەبووڵ کرانی وازنامەکەی سەرۆک وەزیران، سەرۆک کۆمار 15 رۆژی  دەرفەت هەیە سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی بناسێنێت. سەرۆک وەزیرانی نوێش 30 ڕۆژی دەرفەت پێ دەدرێت کە کاڤبینەی نوێی خۆی پێک بێنێت.

دواخاڵی ئەم بابەتە ئەوەیە کە پێویستە پەرلەمان بۆ وەستاندنی تووندوتیژیەکانی سەرشەقام خێرایی ببەخشیت بە ڕەوتی هەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی نوێ و کابینەی نوێش دەبێ لە پێناو بەڕێوەبردنی چاکسازیەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵێ، شێلگیرانە بجووڵێتەوە.

سەرپەیڤ

بۆچوونت