شوبات 12, 2020 02:21 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی جیهانی چل و یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

مێدیا ڕۆژئاواییەکان و جێژنی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

مێدیا ڕۆژئاواییەکان سەرەڕای هەوڵ بۆ کەم ڕەنگ نیشاندانی بەشداری خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەو ڕووداوە مەزەنەیان ڕۆماڵ کرد .

ئاسۆ شەیتد پرێس  لە دەنگدانەوەی  ئامادە بوونی  پڕ شکۆی  خەڵکی  ئێرانی  ئیسلامی  لە جێژنی  41  ساڵانی   شۆڕشی  ئیسلامی  نووسی : هاوکات  لە گەڵ توند بوونەوەی  بارگرژیەکانی  نێوان ئەمریکا  و ئێران    ئێرانیەکان  لە سەرانسەری  وڵات  ڕژانە سەر  شەقامەکان  و سەرکەوتنی  شۆڕشی  ئیسلامیان کردە  جێژن .

ئەو  هەواڵەدەریە  ئەمریکاییە   لە  ڕاپۆڕتەکەی دا  ئاماژەی  کردە  تڕوڕی  شەهید قاسم سولەیمانی  ،  ئوپڕاسیونی  تۆڵە ئەستێنانەی   سپای  پاسداران  و  پەلامار کردنە سەر بنکەی  ئەمریکایی  لە عەینولئەسەدی  ئێراق و  زەبری  مێشکی   زیاتر  لە  100 سەربازی  ئەمریکایی  و وتیشی  :  بارگرژی  لە  نێوان  دوو  وڵات  دوای  ئەوەی  کە  دوناڵد تڕەمپ  ،   ئیالاتی  یەکگرتووی  لە  ڕێکەوتنی  ناڤۆکی    ئێران  بردە دەر  ؛ توندتر بووەتەوە .

هەواڵدەری  ڕویترزیش  لە ڕەنگدانەوە ی   ڕێپێوانی  ملوێنان  ئێرانی  لە جێژنی ساڵڕۆژی  سەرکەوتنی  شورشی  ئیسلامی  ئێران   نووسی : سەرەڕای  توند بوونەوەی  بارگرژیەکان  لە گەڵ  ئیالاتی  یەکگرتووی  ئیسلامی  دەیان  هەزار  ئێرانی  ئەمڕۆ  سێشەمە  لە  شەقەمەکانی  تاران  و شارەکانی  دیکە  ئامادە بوون  تا چلو یەکەمین  ساڵوەگەری    شۆڕشی  ئیسلامی  بکەن بە جێژن . ئەو  مێدیا  بریتانیایە  وێڕای  ئاماژە  بە  دروشمەکانی  نەمان  بۆ ئەمریکا  و نەمان بۆ  ئیسرائیلی  ڕێپێوانان ؛  تڕوڕری  سەردار  شەەید  سولەیمانی  بە فەڕمانی  تڕەمپیان   لە هویەکانی  پەرە سەندنی  بارگرژی  لە نێوان  واشنگتون  و تاران وەسف کرد .

هەروەها  هەواڵدەری  ئیسپوتنیکی  ڕووسیا    وێڕای  بڵاوکردنەوەی  وێنەکان   لە  ڕێپێوانی  خەڵکی  تاران   وتاردانی  حەسەنی  ڕوحانی  سەروک کۆماری  ئێران لەو  ڕێ و ڕەسمەی  بە شێوەی  زیندوو  بڵاو کردەوە .    ڕێپێوانی  ساڵڕۆژی  سەرکەوتنی  شۆڕشی  ئیسلامی  ێئران  ئەمڕۆ سێشعمع  11  فێڤریە   بە شێوەی  هاوکات  لە هەزار شار و چوارهەزار و 200 گوندی  ئێران  بە ئامادە بوونی  ملوێنان   ئێرانی  بەڕێوە چوو .

سەرپەیڤ

بۆچوونت