Sep 21, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم  پەیوەندیی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان

هەوڵدانێک لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی و بەر گرتن لە دروست بوونی کێشەو گرفتی زیاتر لە نێوان یان دا لەئارادایە

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، پێش گرتن بە چوونی "مەحمود سەنگاوی" ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەولێر لە رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزی ئاسایشی سەر بەپارتی دیموکرات جارێکی دیکە پەیوەندیی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی، ئاڵۆزکاو کرد.

مەحمود سەنگاوی پێشتر لە لێدوانێکدا بەتوندی ڕەخنەی گرتبوو لە سیاسەت و هەڵوێستەکانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێگەنەدران بەناوبراو بۆ چوونە هەولێر، کاردانەوە بەو ڕەخنەوگازندانە لێکدرایەوە.

پاش ئەو کردەی هێزە ئاسایشییەکانی پارتی، ڕێبەرانی یەکێتی کاردانەوەی توندیان بووەو ئەگەری تەشەنای کێشەکان لەئارادایە.

ڕێبوار ئیسماعیل جێگری بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووداو، باسی دەسپێکرانی هەوڵەکان بۆ پێش گرتن بە تەشەنای ناکۆکییەکان لەگەڵ پارتی کردو وتی: لەپێناو چارەسەریی ناکۆکییەکان وکۆتایی هێنان بە کێشەو گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان دوو لایەن، بڕیاردراوە کۆمیتەیەکی هاوبەش پێک بهێنرێ. بریارە ئەو کۆمیتە لەمەڕ هەموو پرس و کێشە دروستبووەکان، بەشێوەی بەرفراوان لێکۆڵینەوە بکات.

بۆچوونت