هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i445698-هێرشی_درۆنی_بۆ_سەر_هەرێمی_کوردستان_بەردەوامە
ژێدەرەکانی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەی زۆر لە هەولێر و سلێمانی ڕوویداوە.
(last modified 2026-07-28T13:38:44+00:00 )
ته‌مووز 28, 2026 17:08 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە

ژێدەرەکانی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەی زۆر لە هەولێر و سلێمانی ڕوویداوە.

میدیای عێراقیی سابرین نیوز لە هەواڵێکی بەپەلە و تایبەتدا نووسی: دامودەزگا ڕادارییەکان و بنکەکانی گرووە تیرۆریستییە جیاییخوازەکانی دژبەری ئێران لە ناوچەکانی خەلیفان و سۆران لە پارێزگای هەولێر کراونەتە ئامانج.

سابرین نیوز هەروەها بە ئاماژە بە ڕوودانی ٧ تەقینەوە لە دەڤەری هەولێر، ڕاشیگەیاندووە کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکایش لە نێو ئەم شارەدا کراوەتە ئامانج.

هەر لەم پێوەندییەدا ژێدەرە کانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی گازیی کورمور لە پارێزگای سلێمانی.